وەزارەتی كارەبا بۆ نرخی كارەبای ماڵان بڕیاریدا



وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، كە تەنها نرخی كارەبای سیتییەكان و ناوچە بازرگانییەكان بەرزكراوەتەوە، بەڵام بۆ گەڕەكە ئاساییەكان نرخ وەك خۆی دەبێت و تەنها دەبێت بە پارەدانی پێشوەختە.

عەلی ئیسماعیل، ئەندامی لیژنەی باڵای پێوەری زیرەک بۆ ماڵپەڕی وەزارەتی كارەبا ڕایگەیاندووە، بەهۆی سیستەمی پریپەیدەوە 320 مۆلیدە کوژاونەتەوە و کارەبای 55 هەزار بەشداربوو کراوەتە پریپەید (40 هەزار هاوبەشی سیتیەكان و 10 هەزاریش هاوبەشی بازرگانی).

ڕاشیگەیاندووە، سیستەمی پریپەید لە 19 ستیی هەولێر، بەکارهێنانی کارەبا لە 34 مێگاواتەوە بۆ 27 مێگاوات دابەزاندووە و لە کۆی 25 هەزار بەشداربوو، 7 هەزار سەرپێچی کارەبا بنبڕ کراون.

وتیشی، “بەهۆی سیستەمی پریپەیدەوە، نرخی کارەبا لە نێوان 30 بۆ 40% لەسەر هاووڵاتییان هەرزانتر دەکەوێت”.

جەختیشی كردەوە، بەرزە نرخ تایبەتە بە چەند پڕۆژەیەکی وەبەرهێنان و کارەباکەیان بە نرخێکی تایبەتی خۆیان بەردەوام دەبێت، بەڵام لە گەڕەکە ئاساییەکان هەر بە نرخی ئێستا دەبێت و تەنیا شێوازی پارەدانەکەی پێشوەختە دەبێت”.

بەپێی بڕیاری وەزارەتی كارەبا، نرخی كارەبای ماڵان بۆ هەر كیلۆواتێك لە 18 دینارەوە دەستپێدەكات و بەشێوەی پلەبەندی هەتا زیاتر كارەبا بەكاربهێنرێت نرخەكەی زیاتر دەبێت، بەڵام نرخی كارەبای سیتییەكان زیادكراوە بۆ 156 دینار بەبێ‌ ئەوەی پلەبەندی تێدابێت و ئەوەش هاووڵاتیانی نیشتەجێی سیتییەكانی نیگەران كردووە و داوا دەكەن كەم بكرێتەوە.

 

هاووڵاتیانی هەرێم دەتوانن بۆ یەک ساڵ بەئۆتۆمبێلی خۆیان گەشت بۆ ئێران بکەن
پێشت هاووڵاتیانی هەرێم دەتوانن بۆ یەک ساڵ بەئۆتۆمبێلی خۆیان گەشت بۆ ئێران بکەن
عێراق و هەرێم ڕێکنەکەوتن
دواتر عێراق و هەرێم ڕێکنەکەوتن
ەیوەندیدار