نرخی نەوت بەرزبووەوە



ئەمڕۆ دوو شەممە (21ی ئابی 2023) نرخی نەوت بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی، بەهۆی کەمبوونەوەی هەناردەکردنی نەوت لە سعودیە و ڕوسیا، کە لەژێر ڕۆشنایی بەرزی ڕێژەی سووددا لە نیگەرانییەکانی پەیوەست بە گەشەی خواستی جیهانی زیاتر بوو.

تا کاتژمێر 3ی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ بە كاتی جیهانی نرخی نەوتی خاوی برێنت 75 سەنت بەرزبووەوە و گەیشتە 85.55 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک. هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساس 80 سەنت بەرزبووەوە و گەیشتە 82 دۆلار و 05 سەنت.

گرێبەستەکانی نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساس بۆ مانگی ئەیلول ڕۆژی سێ شەممە کۆتایی دێت و گرێبەستە چالاکەکانی مانگی ئۆکتۆبەریش ٧٣ سەنت بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە ٨١ دۆلار و ٣٩ سەنت بۆ هەر بەرمیلێک.

“به‌غدا توانای وه‌رگرتنی نه‌وتی هه‌رێمی نییه‌”
پێشت “به‌غدا توانای وه‌رگرتنی نه‌وتی هه‌رێمی نییه‌”
ڕوونكردنەوە لەسەر بەخاكسپاردنی ڕووفاتی ئەنفالكراوان لە بەغدا دەدرێت
دواتر ڕوونكردنەوە لەسەر بەخاكسپاردنی ڕووفاتی ئەنفالكراوان لە بەغدا دەدرێت
ەیوەندیدار