ڕوونكردنەوە لەسەر بەخاكسپاردنی ڕووفاتی ئەنفالكراوان لە بەغدا دەدرێت



پەرلەمانتارێكی كورد لە بەغدا دەنگۆی بەخاكسپاردنی ڕووفاتی ئەنفالكراوانی كورد لە بەغدا ڕەتدەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، ڕووفاتەکان لەشوێنێکی شیاودا پارێزراون.

کاروان یاروەیس، په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی له‌ په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاند، “سەرلەبەری ئەو زانیاریانەی باس لەوە دەکەن، کە گوایە پزیشکی دادی بەغدا بەنیازە خۆی 171 ڕووفاتی ئەنفالکراوانی گەرمیان، کە ئێستا لە پزیشکی دادی بەغدان بەخاک بسپێرن، ناڕاستن”.

ڕاشیگەیاندووە، لەبەدواداچونمان لەگەڵ دکتۆر زەید، بەڕێوەبەری پزیشکی دادی بەغدا دەرکەوت سەرلەبەری ناڕاستن و ڕووفاتەکان لەشوێنێکی شیاودا پارێزراون و هەرکات لەگەڵ هەرێمی کوردستان ڕێکبکەون لەسەر چۆنێتی ناردنەوەی بەرێزەوە بەرێ دەکرێن بۆ زێدی خۆیان.

دەشڵێت: “پێشتر ئێمە لەگەڵ پزیشکی داد و گۆڕە بەکۆمەڵەکان کۆبوینەتەوە و خۆمان لە نزیکەوە چوینەتە حزوری ڕووفاتەکان و کەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوەکان دڵنیا دەکەینەوە ئەو قسە و باسانە ڕاست نین”.

نرخی نەوت بەرزبووەوە
پێشت نرخی نەوت بەرزبووەوە
پەروەردە خشتەی بەشە وانەكانی پۆلەكانی 1 بۆ 9ی بنەڕەتی دیاریكرد
دواتر پەروەردە خشتەی بەشە وانەكانی پۆلەكانی 1 بۆ 9ی بنەڕەتی دیاریكرد
ەیوەندیدار