شایەتیدان لە دادگا دەکرێت بە ئۆنڵاین



دەسەڵاتی دادوەریی بڕیاری دا لە پێناو خێراکردنی ڕاپەڕاندنی کارەکانی دادگا، شایتەیدانی لە ڕێی پەیوەندی ڤیدیۆییەوە قبوڵ بکات و کەسی شایەتحاڵ پێویست ناکات بچێت بۆ دادگا.

بە پێی نووسراوێکی فەرمی کە مێژووی ڕۆژی 7ی ئابی ئەمساڵ و ئیمزای فایەق زێدان سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەریی لەسەرەوە، ئەنجومەنی باڵای دادوەریی بڕیاری دا شایەتیدانی ڤیدیۆیی لە دادگاکانی تێهەڵچوونەوەی نەینەوا، بابل، زیقار و بەسڕە قبوڵ بکرێت.

ڕوونیشیکردەوە کە دەکرێت وتەی شایەتحاڵ لە ڕێی پەیوەندی ڤیدیۆییەوە وەربگیرێت و پێویست ناکات بچێت بۆ دادگا.

لە نووسراوەکەدا هاتووە کە بڕیارەکە بەمەبەستی خێراکردنی ڕێکارەکانی دادگاییکردن لە دادگاکانی تێهەڵچوونەوە دراوە.

زیارەتکارانی ئێرانی گەیشتنە هەولێر
پێشت زیارەتکارانی ئێرانی گەیشتنە هەولێر
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا ٣١ کەس بوونە قوربانیی
دواتر لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا ٣١ کەس بوونە قوربانیی
ەیوەندیدار