شازادەی جێنشینی سعودیە سەردانی تاران دەکات



ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی ئێران بڵاویکردەوە، حسێن ئەمیر عەبدوللەهیان وەزیری دەرەوەی ئێران پشتڕاستی کردەوە کە محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعودیە بانگهێشتنامەیەکی بۆ سەردانی تارانی پایتەختی ئێران قبوڵ کردوە.

لە چوارچێوەی دیداری محەمەد بن سەلمان و عەبدوللەهیان لە سعودیە، شازادەی جێنشینی سعودیە بانگهێشتی ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێرانی کرد بۆ ئەوەی سەردانی سعودیە بکات،  ناوبراو دیداری نێوان سەرکردەکانی هەردو وڵاتی بە بابەتێکی “زۆر گرنگ” وەسفکرد.

ئاماژەی بەوەکرد، ئەو کۆبونەوانە کاریگەرییەکی گەورەیان دەبێت لەسەر پەرەپێدان و قووڵکردنەوەی پەیوەندییە دوقۆڵی و فرەلایەنەکان.

لایخۆیەوە وەزیری دەرەوەی ئێران ئیرادەی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە و سعودیە دوپاتکردەوە و بانگهێشتی شازادەی جێنشینی سعودیەی کرد بۆ ئەوەی سەردانی تاران بکات.

سەردانەکەی ئەمیر عەبدوللەهیان بۆ سعودیە یەکەمین سەردانی فەرمییە لەسەر ئاستی بەرپرسی باڵای وڵاتەکە دوای ئەوەی هەردو وڵات لە پەکینی پایتەختی چین لەسەر کۆتاییهێنان بەگرژییەکانی نێوانیان و ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکان ڕێککەوتن.

قوباد تاڵەبانی و مەکتەب سیاسی یەکێتی پەیامی هاوخەمی بڵاودەکەنەوە
پێشت قوباد تاڵەبانی و مەکتەب سیاسی یەکێتی پەیامی هاوخەمی بڵاودەکەنەوە
سەربازێکی فەڕەنسی لە هەولێر گیانی لەدەستدا
دواتر سەربازێکی فەڕەنسی لە هەولێر گیانی لەدەستدا
ەیوەندیدار