پاسێك وەرگەڕا و 10 كەس بوونە قوربانی



لە شاری نەجەف ڕووداوێکی قورسی هاتووچۆ لەنێوان کۆستەرێکی تایبەت بە گواستنەوەی سەردانکەران و ساردکەرەوەیەک ڕوویدا و بەهۆیەوە 10 کەس گیانیان لەدەستدا و برینداربوون.

ڕووداوەکە لە ناوچەی (البوحداری) ڕوویداوە، لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی “کۆستەر” بۆ گواستنەوەی سەردانکەران کە بەرەو بەغدا دەڕۆن، لەگەڵ بارهەڵگرێکی ساردکەرەوە، کە شیرینی هەڵگرتووە.

بەهۆی ڕووداوەکەوە دەستبەجێ هەردوو شۆفێر و یەکێک لە سەرنشینەکان گیانیان لەدەستداوە و 7 کەسی دیکەش برینداربوون و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی سەدر لە شاری نەجەف.

وەزیری دەرەوەی ئێران گەیشتە سعودیە
پێشت وەزیری دەرەوەی ئێران گەیشتە سعودیە
عێراق دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكات و هەرێم چاوەڕێی پارەیە
دواتر عێراق دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكات و هەرێم چاوەڕێی پارەیە
ەیوەندیدار