نرخی دۆلار بەرزبووەوە



سەرەڕای ڕێكارەكانی بانكی ناوەندی عێراق بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار، بەڵام بەردەوام بەهای ئەو دراوە ئەمریكاییە لەبەرزبوونەوەدایە.

ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بەهای دۆلار بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و لە ئێستادا بەهای 100 دۆلار بە 154 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت.

وتیشی، “دوێنێ‌ لەكاتی كردنەوەی بازاڕدا بەهای 100 دۆلار بە 153 هەزار و 250 دینار بوو، بەڵام دووبارە بەهاكەی بەرزبووەوە”.

ماوەی چەند ڕۆژێكە بەهای دۆلار ڕووی لە بەرزبوونەوە كردۆتەوە و شارەزایانی بوارەكەش هۆكارەكەی دەگێڕنەوە بۆ كۆنتڕۆڵ نەكردنی تەواوەتی بازاڕ و هاوكات كەم كردنەوەی بڕی فرۆشتنی دۆلار لەلایەن بانكی ناوەندییەوە.

میدیایەكی بەریتانی: شكستی سیاسەتی نەوت ڕۆڵی دیاری گێڕا لە لاوازكردنی كوردستان
پێشت میدیایەكی بەریتانی: شكستی سیاسەتی نەوت ڕۆڵی دیاری گێڕا لە لاوازكردنی كوردستان
كەشناسی: پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە
دواتر كەشناسی: پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە
ەیوەندیدار