كەشناسی: پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە



بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێ بڵاودەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، پلەكانی گەرما لەناوچە جیاجیاكانی هەرێم ڕوو لەنزمبوونەوە دەكەن.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم لەڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكرد، “ئەمڕۆ هەینی، كەشی ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور دەبێت، خێرایی با لە سەرخۆ – مام ناوەند لەنێوان 15-20 كیلۆمەتر لەكاتژمێرێكدا دەبێت و پلەكانی گەرماش بەراورد بە دوێنێ كەمێك نزمتر دەبنەوە”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، “سبەی شەممە، كەشی ئاسمانی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، پلەكانی گەرماش نزمدەبنەوە”.

لای خۆشیەوە، كەشناسی عێراق بڵاویكردۆتەوە، سبەینێ‌ كەشوهەوای ناوچەكانی ناوەڕاست و هەرێمی كوردستان وەك خۆی دەمێنێتەوە، بەڵام لە ناوچەكانی باشوور پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە.

ڕاشیگەیاندووە، بەرزترین پلەکانی گەرما لە بەغدا و واست و سەڵاحەدین 48 و کەربەلا و نەجەف و بابل و میسان و ناسریە و بەسرە 49 دەبێت.

نرخی دۆلار بەرزبووەوە
پێشت نرخی دۆلار بەرزبووەوە
بانكی ناوەندی عێراق چەند بڕیارێك لە بەرژەوەندی سلێمانی دەردەكات
دواتر بانكی ناوەندی عێراق چەند بڕیارێك لە بەرژەوەندی سلێمانی دەردەكات
ەیوەندیدار