گۆڕانكاری لە تاقیكردنەوەكانی 6ی ئامادەیی دەكرێت



یاریدەدەری وەزیری پەروەردەی عێراق ڕایدەگەیەنێت، وادەی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن دیاری نەکراوە و بۆ ئەوەش چەند هۆكارێك هەیە و دەشڵێت: “لە هەوڵی ئەوەداین لە هەر پارێزگایەك سەنتەرێكی گەورە دروست بكەین بۆ تاقیكردنەوەی 6ی ئامادەیی”.

عادل بصێصی، یاریدەدەری وەزیری پەروەردەی عێراق لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا لە (کەناڵی سۆمەریە) ڕایگەیاند، “تا ئێستا وادەی ساڵی نوێی خوێندن یەکلایی نەکراوەتەوە لەبەر زۆر هۆکار، لەوانە چاپکردنی کتێب و پشووی فەرمی، هەروەها تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی سێیەمی ناوەندی و شەشەمی ئامادەیی”.

ئاماژەی بەوەشکرد، کە “هیچ بڕیارێك نییە بۆ ئەنجامدانی خولی سێیەمی تاقیكردنەوەكان یان ساڵەكە بە نەكەوتن هەژمار بكرێت و هەروەها لقە بایۆلۆژی و کارپێکراوەکان هەڵدەوەشێنەوە و دەگەڕێنەوە بۆ زانستی و وێژەیی”.

وتیشی، “هەرکەسێک ئەمساڵ بە وانەیەک یان دوو وانە سەرکەوتوو نەبوو، دەچێتە ناو سیستمی هەوڵەکانەوە، هەرکەسێکیش ئارەزووی دووبارەکردنەوەی ساڵەکە و گواستنەوەی بۆ لقی زانستی بۆی ئەژمار دەکرێت وەک ساڵێکی بێ‌ كەوتن”.

ڕوونیشی كردەوە، وەزارەتی پەروەردە 20 بەڕێوەبەرایەتی و زیاتر لە 7 هەزار سەنتەری تاقیکردنەوە هەیە، زۆر سروشتیشە کە هەندێک هەڵە ڕووبدات، بەو پێیەی زۆربەی بینای خوێندنگەكان گلەیی لە نەبوونی خزمەتگوزاری و هەروەها کێشەی چاککردنەوەیان هەیە، بەڵام هەوڵدەدەین ئاسوودەیی بۆ خوێندكاران دابین بکەین.

ئاشكراشی كرد، “ڕێنمایی وەزاری هەیە بۆ دروستکردنی سەنتەری تاقیکردنەوەی گەورە لە سەرجەم پارێزگاکان، بۆ ئەوەی مەرکەزی بکرێت و ڕەزامەندی لەسەر بدرێت تەنها لەو تاقیکردنەوانەدا، کە بەسەر سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکان دابەشکراون”.

بانكی ناوەندی عێراق چەند بڕیارێك لە بەرژەوەندی سلێمانی دەردەكات
پێشت بانكی ناوەندی عێراق چەند بڕیارێك لە بەرژەوەندی سلێمانی دەردەكات
ژنێك لە بەردەم گوندی لوبنانی گیانی لەدەستدا
دواتر ژنێك لە بەردەم گوندی لوبنانی گیانی لەدەستدا
ەیوەندیدار