ژنێك لە بەردەم گوندی لوبنانی گیانی لەدەستدا



بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، لە بەردەم گوندی لوبنانی لە هەولێر ئۆتۆمبێلێك دوو ژن دەكات بە ژێرەوە و بەهۆیەوە یەكێكیان گیانی لەدەستداوە و ئەوەی دووەمیشیان بریندارە، هاوكات شۆفێرەكە هەڵاتووە.

بەپێی زانیارییەكان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 18ی ئاب، ئۆتۆمبێلێك لە بەردەم گوندی لوبنانی لە دوو ژن دەدات و بەهۆیەوە یەكێكیان گیانی لەدەستداوە و ڕاستەوخۆ مەفرەزەكانی هاتووچۆ گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەكە و هاوكات تەرمی ژنەكە ڕەوانەی پزیشكی دادوەری كراوە.

هەر بەپێی زانیارییەكان، لەو ڕووداوەدا ژنێكی دیكە بریندار بووە و ڕەوانەی نەخۆشخانە كراوە بۆ وەرگرتنی چارەسەر.

 

گۆڕانكاری لە تاقیكردنەوەكانی 6ی ئامادەیی دەكرێت
پێشت گۆڕانكاری لە تاقیكردنەوەكانی 6ی ئامادەیی دەكرێت
بۆ كەم كردنەوەی پارەی كارەبا دوو بڕیاری نوێ‌ دەركرا
دواتر بۆ كەم كردنەوەی پارەی كارەبا دوو بڕیاری نوێ‌ دەركرا
ەیوەندیدار