ئیتۆ لە قەتەر دەستگیردەكرێت



سەعید مامونی یوتیوبەری جەزائیری باس لەوە دەكات كە لەلایەن سامۆیل ئیتۆ سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی كامیرۆنی لە پاش پارییەكەی كۆربای باشوور و بەرازیل لە مۆندیالی قەتەر، دەستدرێژی كراوەتەسەر و سكاڵا لەدژی ئیتۆ بەرزدەكاتەوە.

سەعید مامونی لە ڤیدیۆیەكدا كە لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكراوەتەوە دەڵێت”ئیتۆ كامێرا تایبەتەكەی بە تەواوەتی شكاندووە، سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی كامیرۆن مشتەكۆڵەی توندی كێشاوە بە دەموچاو و سنگیدا”.

بە وتەی ئەو یوتیوبەرە جەزائیرییە”ڕاستەوخۆ لەدوای ڕووداوەكە چۆتە لای پۆلیس و سكاڵای لەدژی ئیتۆ تۆماركردووە، داواشی لە جەماوەری وڵاتەكەی كردووە پشتگیریی بكەن و سوربن لەسەر مافە تایبەتەكانی بەرامبەر ئیتۆ كە كەسایەتییەكی گشتییە”.

مامۆنی دەڵێت”قەتەر دەوڵەتی یاسايە و متمانەی بە دەسەڵاتدارانی قەتەری هەیە كە نایەڵن مافی بفەوتێت”.

تائێستا پۆلیسی قەتەری لەسەر ڕووداوەكە هیچ ڕوونكردنەوە و كۆمێنتێكی نەبووە.

‎وەزیرێكی كورد دامەزراندنی فەرمانبەرانی گرێبەستی ڕاگەیاند
پێشت ‎وەزیرێكی كورد دامەزراندنی فەرمانبەرانی گرێبەستی ڕاگەیاند
كارمەندێكی تەندروستی سلێمانی ناوی چووە لیستی ژنە كاریگەرەكانی جیهان
دواتر كارمەندێكی تەندروستی سلێمانی ناوی چووە لیستی ژنە كاریگەرەكانی جیهان
ەیوەندیدار