‎وەزیرێكی كورد دامەزراندنی فەرمانبەرانی گرێبەستی ڕاگەیاند


دوابەدوای بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بۆ دامەزراندنی ئەو فەرمانبەر گرێبەستانەی لە دوو سااڵ زیاتر خزمەتیان هەیە، وەزیری داد تەواوبوونی سەرجەم ڕێكارە كارگێڕی و داراییەكان بۆ دامەزراندنی فەرمانبەرانی گرێبەست ڕادەگەیەنێت.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی نووسینگەی وەزیری دادی عێراق، د.خالد شوانی، وەزیری داد ڕایگەیاندووە، وەزارەت ڕێكارەكانی خۆی بەگوێرەی ڕێنماییەكانی وەزارەتی دارایی تەواوكردووە بۆ دانانی ئەو فەرمانبەرانەی گرێبەستن و خزمەتی دوو ساڵ یان زیاتریان هەیە و بۆ دەستەبەركردنی سەرجەم مەرجەكان.

ئاماژەی بەوەشكردووە، وەزارەت هەموو ڕێكارێكی كارگێڕی دەگرێتەبەر بۆ دانانی فەرمانبەر لە سەرجەم فەرمانگە دادییەكان.

جەختیشیكردەوە، كە بە شێوەیەكی شەخسی بەدواداچوون دەكات بۆ تەواوكردنی سەرجەم ڕێكارەكان لەوبارەیەوە.

جارێكی تر پادشای بەریتانیا بەر هێلكە درا
پێشت جارێكی تر پادشای بەریتانیا بەر هێلكە درا
ئیتۆ لە قەتەر دەستگیردەكرێت
دواتر ئیتۆ لە قەتەر دەستگیردەكرێت
پەیوەندیدار