چۆن ئابووری ژاپۆن بەهۆی دابەزینی دراو بەهێزبوو؟



ئابوری ژاپۆن لە ماوەی سێ مانگی کۆتایی تا مانگی حوزەیران زۆر خێراتر لەوەی پێشینی دەکرا گەشەی کرد، بەهۆی لاوازبوونی دراوی ژاپۆن حکومەت هەناردەی وڵاتەکەی بەرزکردەوە.

بەرهەمی ناوخۆیی گشتی بە ڕێژەی ٦٪ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە، نزیکەی دوو هێندەی ئەو ڕێژەی گەشەسەندنەیە کە ئابووریناسان پێشبینی کردووە و گەورەترین بەرزبوونەوەیە لە ماوەی نزیکەی سێ ساڵدا.

دابەزینی بەهای یێن یارمەتی هەناردەکارانیدا، چونکە کاڵا دروستکراوەکانی ژاپۆن هەرزانتر بوون بۆ بەکارهێنەران لە سەرانسەری جیهان.

لە چەند مانگی ڕابردوودا بەهای دراوی ژاپۆن بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە و ئەمساڵ بە بەراورد بە دۆلاری ئەمریکی بە ڕێژەی ٪١٠ دابەزیوە.

مارتن شوڵز، سەرۆکی ئابووری فوجیتسۆ ڕاگەیاندووە، بەرهەمی ناوخۆیی گشتی یەکێکە لە گرنگترین ئامرازەکان بۆ هەڵسەنگاندنی دۆخی ئابووری، چونکە یارمەتی بازرگانەکان دەدات بڕیاری فراوانترکردنی بازرگانییەکانیان بدەن و کەسانی زیاتر دابمەزرێنن، هەروەها ڕێگە بە حکومەت دەدات کار لەسەر باج و خەرجی بکات.

قازانجەکانی کۆمپانیاکانی دروستکردنی ئۆتۆمبێل لە وڵاتەکەدا – لەوانە تۆیۆتا، هۆندا و نیسان لە چەند مانگی ڕابردوودا بەرزبوونەتەوە، چونکە خواست لەسەر هەناردەکردنیان زیادیکردووە.

لە کاتێکدا لاوازبوونی دراو وا دەکات کاڵای هاوردەکراوی وڵات گرانتر بێت، بەڵام لە چەند مانگی ڕابردوودا نرخی نەوت و غاز لە بازاڕە جیهانییەکان دابەزینیان بەخۆوە بینیوە، ئەوەش بووەتە هۆی دابەزینی بەهای هاوردەکردن، بە بەراورد بە سێ مانگی پێشوو بە ڕێژەی ٪٤.٣ دابەزیوە.

زیادبوونی گەشتیاریش یارمەتی بەرزکردنەوەی ئابوری ژاپۆنی داوە، دوای ئەوەی حکومەتی ژاپۆن لە کۆتایی مانگی نیساندا سنووردارکردنی سنوورەکانی هەڵگرت، تا مانگی حوزەیران ژمارەی سەردانکەرانی بیانی بۆ ژاپۆن زیاتربووە لە ئاستی ٪٧٠ی پێش پەتای کۆرۆنا.

هەروەها پێشبینی دەکرێت خەرجییەکانی گەشتیاران لەم مانگەوە گەشەیەکی گەورەتر بە ئابووری وڵاتەکە بدەن، دوای ئەوەی چین قەدەغەکردنی گەشتە گروپییەکانی هەڵگرت.

پێش پەتای کۆرۆنا سەردانکەرانی چینی زیاتر لە یەک لەسەر سێی خەرجییە گەشتیارییەکانی لە ژاپۆن پێکدەهێنس، ئەوەش یارمەتیدەرە بۆ قەرەبووکردنەوەی کاریگەرییەکانی خاوبوونەوەی بوژانەوەی بەکاربردن لە خودی وڵاتەکە دوای پەتای کۆرۆنا.

مووچەی کرێکارانی ژاپۆن بە خێراترین ڕێژەی لە ماوەی ٢٨ ساڵدا بەرزبووەتەوە، بەڵام لەگەڵ هەڵاوسان کە لە ماوەی چوار دەیەدا نزیک دەبێتەوە لە بەرزترین ئاستی، زیاتر لە ساڵێکە مووچەکان دابەزینیان بەخۆوە بینیوە.

شاندی حکومەتی هەرێم و بەغدا کۆبوونەوە
پێشت شاندی حکومەتی هەرێم و بەغدا کۆبوونەوە
بڕیارێک لەبارەی بەشەخۆراکەوە درا
دواتر بڕیارێک لەبارەی بەشەخۆراکەوە درا
ەیوەندیدار