تەقینەوەیەکی گەورە لەسەر ڕووی خۆر ڕوویدا



ناسا پشتڕاستیکردەوە، دوێنی 14ی ئایار تەقینەوەیەکی بەهێز لە ڕووی خۆر ڕوویداوە و شەپۆلەکانی بەرەو خولگەی زەوی بڵاوبۆتەوە.

ڕوانگەی داینامیکی خۆری ناسا بڵاویکردەوە، گەورەترین تیشکی خۆر لە ماوەی نیو سەدەی ڕابردوودا ڕوویدا و پلازماکانی بە بۆشایی ئاسماندا بڵاوبووەوە.

شارەزایان ئاشکرایانکردووە، ئەم تەقینەوەی تیشکییە کە لە ١٤ی ئایاردا ڕوویداوە، گەورەترین تەقینەوە بووە لە سەرەتای خولی خۆرەوە لە ساڵی ٢٠١٩، هەروەها گەورەتر بووە لەو بڵێسەیەی کە بووەتە هۆی دەرکەوتنی دیاردەی تیشکی سەرسوڕهێنەر لە هەفتەی ڕابردوودا.

تەقینەوەکە لە پلەی X8.7 flare پۆلێن کرابوو، بەڵام تەنها لە دەرەوەی ئاسۆی ڕۆژئاوای خۆر دەرکەوت، ئەمەش وایکرد زەوی لە تەقینەوەی تیشکدەری بە زەبر پارێزراو بێت.

دکتۆر گرێگ براون، زانای فەلەکناسی لە ڕوانگەی شاهانە گرینویچ دەڵێت: “هێشتا ڕوون نییە ئەم بڵێسەیە ئاورۆرایەکی گەورە بەرهەمبهێنێت، چونکە ئاراستەکەی ئێمە نییە و ڕەنگە پێش ئەوەی بگاتە زەوی بڵاوبێتەوە،  بۆ بەرهەمهێنانی ئاورۆرا لەسەر زەوی پێویستە تیشکەکان ڕاستەوخۆ لە بارگە هەوای زەوی بدەن وەک چۆن هەفتەی ڕابردوو دەرکەوت،

ئەم هەڵچوونەی خۆر ڕەنگە کاریگەری لەسەر سیستەمی پەیوەندییەکانی زەوی هەبێت بە گۆڕینی شێوازی تێپەڕبوونی سیگناڵە ڕادیۆییەکان بە بەشێک لە بەرگەهەوای سەرەوە. ئەمەش واتە بڵێسەی گەورە دەتوانێت کاریگەری لەسەر خزمەتگوزارییەکانی گەشتیاری GPS و سیستەمی پەیوەندییەکان و تەکنەلۆژیاکانی تر هەبێت.

پلاسخارت: دەبێت هەڵبژاردن لە هەرێم ئەنجام بدرێت
پێشت پلاسخارت: دەبێت هەڵبژاردن لە هەرێم ئەنجام بدرێت
ڕووداوەکانی کۆبانێ چی بوون؟ ئەحمەد تورک بۆ سزادرا؟
دواتر ڕووداوەکانی کۆبانێ چی بوون؟ ئەحمەد تورک بۆ سزادرا؟
پەیوەندیدار