وتەبێژی دەروازەی ئیبراهیم خەلیل داوایەک لە هاوڵاتیان دەکات



کامی کەمال، وتەبێژی دەروازەی ئیبراهیم خەلیل ڕایدەگەیەنێت، هاوڵاتیان ئاگادار دەکەینەوە ئەمڕۆ بەرواری ١٥ی ئابی ٢٠٢٣ بەمەبەستی نەهێشتنی قەرەباڵغی میکانیزمێکی نوێ بۆ ڕۆشتنی گەشتیاران بۆ تورکیا جێبەجێ دەکرێت.

بەگوێرەی سیتمە نوێیەکە دوو ڕێگە کرواونەتەوە بۆئەوەی گەشتیاران سەردانی تورکیا بکەن و ئەوانەی لەماوەی ١٥ ڕۆژدا سەردانی تورکیایان نەکردووە لەگەڵ ئەوانەی بەبەردەوامی سەردانی تورکیا دەکەن بەهەر هۆکارێک جیا دەکڕینەوە.

وتەبێژی دەروازەی ئیبراهیم خەلیل ئاماژەی بەوەکردووە، ئەم بڕیارە دوای چەندین کۆبوونەوەی دەستەی سەرپەرشتیار و بەڕێوەبەرانی دەروازەکە و لایەنە پەیوەندیدارەکانی حوکومەتی هەرێمی کوردستان و لایەنە پەیوەندیدارەکانی تورکیا دراوە و بەخۆشحاڵییەوە لە ئەمڕۆوە چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.

کامی کەمال دەشڵێت، “حکومەتی تورکیا بۆ ئەم بڕیارە و جێبەجێکردنی هاوکارمان بووە”.

دیە ئەحمەد – خوێندکاری مەشقکار لە دارشتنەوەی ئەم هەواڵەدا بەشدار بووە.

“بەردەم سینەماکانیان حەز لێیە بۆ لەفەخواردن نەک بۆ فیلم بینین”
پێشت “بەردەم سینەماکانیان حەز لێیە بۆ لەفەخواردن نەک بۆ فیلم بینین”
تەرمی شۆفێرێکی تاکسی دۆزرایەوە
دواتر تەرمی شۆفێرێکی تاکسی دۆزرایەوە
پەیوەندیدار