وەزارەتی كار لەسەر هەواڵی “سزادانی” كوێستان محەمەد هاتەدەنگ



وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێم ئەو هەواڵ و دەنگۆیانە ڕەتدەكاتەوە، كە باس لە “سزادانی كوێستان محەمەد لەلایەن مەسرور بارزانی”یەوە دەكات و ڕایدەگەیەنێت، وەزیر مۆڵەتی وەرگرتووە و لەپشوودایە و دواتر دەگەڕێتەوە بۆ دەوامی ئاسایی خۆی.

ئاریان ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەلایەتی لە ڕوونكردنەوەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، “چەند پەیج و سایتێك وایان بڵاو كردۆتەوە، كە بەڕێز سەرۆكی حكومەت سزای وەزیری كار و كاروباری كۆمەلایەتی دابێت، ئەم هەواڵە دورە لە ڕاستیەوە و ھیچ بنەمایەكی نیە”.

ڕاشیگەیاندووە، “جەنابی وەزیر بە فەرمی مۆڵەتی وەرگرتوە و لە پشودایە، كە مۆڵەتەكەی تەواو بوو دێتەوە بۆ دەوامی ئاسایی خۆی”.

دەقی ڕوونكردنەوەكە:
بە داخەوە چەند پەیج و سایتێك وایان بڵاو كردۆتەوە كە بەڕێز سەرۆكی حكومەت سزای وەزیری كارو كاروباری كۆمەلایەتی دابێت ئەم هەواڵە دورە لە ڕاستیەوە و ھیچ بنەمایەكی نیە ،جەنابی وەزیر بە فەرمی مۆڵەتی وەرگرتوە و لە پشودایە كە مۆڵەتەكەی تەواو بوو دێتەوە بۆ دەوامی ئاسایی خۆی ،
كورد واتەنی بەری خۆر بە بێژنگ ناگیرێ!
ئاریان ئەحمەد مستەفا
وتەبێژی وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەلایەتی

شەقام و گۆڕەپانی بەردەركی سەرا دادەخرێت
پێشت شەقام و گۆڕەپانی بەردەركی سەرا دادەخرێت
دابەشكردنی سەبەتەیەكی خۆراكی بەسەر هاووڵاتیان دەستی پێكرد
دواتر دابەشكردنی سەبەتەیەكی خۆراكی بەسەر هاووڵاتیان دەستی پێكرد
ەیوەندیدار