دابەشكردنی سەبەتەیەكی خۆراكی بەسەر هاووڵاتیان دەستی پێكرد



دابەشكردنی حەوتەمین سەبەتەی بەشەخۆراكی ئەمساڵ بەسەر هاووڵاتیاندا دەستی پێكرد و بریكارێكی خۆراك دەڵێت: “فاسۆلیاشی لەگەڵە”.

بریكارێكی خۆراك لە سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لە ئەمڕۆوە دوو شەممە 14ی ئاب، دەستیان كردووە بە دابەشكردنی حەوتەمین سەبەتەی بەشەخۆراكی ئەمساڵی هاووڵاتیان.

ڕاشیگەیاند، لە ئێستادا ماددەكانی برنج و شەكر و زەیت و فاسۆلیا دابەش دەكەن و ماددەكانی دیكەش لەم چەند ڕۆژەدا بەدەستیان دەگات و دابەشی دەكەن.

پێشتر و لە لێدوانێكی بۆ (خەڵك) شەوکەت محەمەد، بەڕێوەبەری دابەشکردنی خۆراکی سلێمانی ڕایگەیاند، بۆ دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگی حەوت، بەشێكی بەسەر بریکارەکاندا دابەش كراوە و پارەی بەرهەمەکانی دیکەمان وەرگرتووە، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بەسەر بریکارەکانی خۆراکدا دابەشیان دەکەین.

جەختیشی كردەوە، هەر بریکارێک زانی بەرهەمە خۆراکییەکانی بۆ خواردن شیاو نین یان مێش و ئەسپێ لێیداوە ئاگادارمان بکاتەوە و خۆراکەکە بگەڕێنێتەوە بۆ گەنجینەكان.

 

وەزارەتی كار لەسەر هەواڵی “سزادانی” كوێستان محەمەد هاتەدەنگ
پێشت وەزارەتی كار لەسەر هەواڵی “سزادانی” كوێستان محەمەد هاتەدەنگ
بانكی ناوەندی ڕێكارێكی دیكەی بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار ڕاگەیاند
دواتر بانكی ناوەندی ڕێكارێكی دیكەی بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار ڕاگەیاند
ەیوەندیدار