دادگای فیدڕاڵی یەكەم كۆبوونەوەی بۆ پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران ئەنجامدا



دادگای فیدڕاڵی عێراق یەكەم دادبینی لە دۆسیەی ڕاگرتنی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم ئەنجام دا.

بەپێی زانیارییەكانی (خەڵك) ئەمڕۆ دوو شەممە 14ی ئاب، دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق كۆبووەوە و دادبینی بۆ ئەو سكاڵایە ئەنجامدا، كە لەلایەن ژمارەیەك پەرلەمانتار و نەوەی نوێوە تۆماركرداوە لەسەر حكومەتی هەرێم لە دژی ڕاگرتنی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران.

هەر بەپێی زانیارییەكان، بەهۆی ئامادەنەبوونی نوێنەری یاسایی حكومەتی هەرێم، دادگا دادبینی دواخستووە بۆ 10ی مانگی داهاتوو (10-9-2023) بۆ بەردەوام بوون لەسەر داواكە.

لە ساڵی 2016ەوە و ماوەی 8 ساڵە حكومەتی هەرێم بێ‌ هیچ پاساوێكی یاسایی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی ڕاگرتووە و لەو كاتەدا بیانووی قەیرانی دارایی بوو، بەڵام دواتر پلەبەركردنەوە بۆ هێزە ئەمنی و سەربازییەكانی (وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگە) دەستی پێكردەوە، بەڵام تا ئێستا ئەو مافە یاساییە بۆ فەرمانبەرانی مەدەنی ناگەڕێنێتەوە.

مەسرور بارزانی: گەشبینم، كە لەگەڵ بەغدا بگەینە ڕێككەوتنێكی باش
پێشت مەسرور بارزانی: گەشبینم، كە لەگەڵ بەغدا بگەینە ڕێككەوتنێكی باش
پارتی سەرۆكی لیستەكەی بۆ هەڵبژاردن ئاشكراكرد
دواتر پارتی سەرۆكی لیستەكەی بۆ هەڵبژاردن ئاشكراكرد
ەیوەندیدار