کەریم عەلی: زیادكردنی كرێی كارەبا نادەستوورییە



ئەندامێكی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، كە زیادكردنی كرێی كارەبا نادەستووری و نایاساییە و دەیانەوێت شەرعییەتی پێ‌ بدەن و دەشڵێت: ”

كەریم عەلی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لە پێشوازی نوێنەرانی دانیشتووانی سیتییەكان، كە پەیامنێری (خەڵك) ئامادەی بوو، ڕایگەیاند، بە بڕیاری نایاسایی و نادەستووری وەزارەتی كارەبا و ئەنجوومەنی وەزیران كرێی كارەبا زیادكراوە و دەیانەوێت شەرعیەتی پێ‌ بدەن.

ڕاشیگەیاند، چەند جارێك لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی كۆبوونەوەیان ئەنجام داوە و ناچینە ژێر باری زیادكردنی كرێی كارەبا و پێویستە سەرجەم لایەنەكان ئەوە ڕەت بكەنەوە و ئەركی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی هەولێر و دهۆكیشە بێنە دەنگ.

وتیشی، “بەپێی داتاكانی وەزارەتی كارەبا، نزیكەی 4 هەزار مێگاوات كارەبا بەرهەم دەهێنرێت و بەقسەی خۆیان 35 بۆ 45%ی ئەو كارەبابەی بەرهەمهاتووە دەدزرێت، كێ‌ دەیدزێت؟ لەكاتێكدا دەیانەوێت ئەو كارەبایەی دەدزرێت لەسەر گیرفانی هاووڵاتیان باجەكەی بدرێت”.

ئاماژەی بەوەشكرد، حكومەتی هەرێم دەتوانێت كارەبا بكات بە 24 كاتژمێری و بەشێكیشی بفرۆشێ‌، چونكە توانای بەرهەمهێنانی 7 هەزار مێگاوات كارەبا هەیە، بەڵام غازی پێ‌ نادەن لەكاتێكدا غازی كوردستان دەگاتە ئەفغانستان، بەلام ناگاتە وێستگەی كارەببای چەمچەماڵ؟!

پارتی سەرۆكی لیستەكەی بۆ هەڵبژاردن ئاشكراكرد
پێشت پارتی سەرۆكی لیستەكەی بۆ هەڵبژاردن ئاشكراكرد
عەقڵی یاسایی كورد لەبەرامبەر دادگای ئیتیحادی عێراقدا
دواتر عەقڵی یاسایی كورد لەبەرامبەر دادگای ئیتیحادی عێراقدا
ەیوەندیدار