ئاماری قوربانیانی ڕووداوەکانی هاتووچۆی مانگی ڕابردوو بڵاوکرایەوە



بوگوێرەی ڕاپۆرتەکان ئاماری ڕووداوەکانی هاتووچۆ بۆ مانگی تەممووزی ڕابردوو لەئاستێکی بەرزدان و تەنها لەو مانگەدا ٢٤ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٨٦ کەسی دیکەش برینداربوون.

ئەوەش لەکاتێکدایە، هەریەکە لە شۆفێران و شارەزایانی هاتووچۆ هۆکاری ڕووداوەکان بۆ زۆر شتی جیاواز دەگەڕێنەوە کە دیارترینیان خراپی ڕێگاوبان و تیژڕەوی شۆفێران و پابەندنەبوونیانە بە یاساکانی هاتووچۆوە.

بەپێی ئامارەکان لە ماوەی پێنج ساڵدا لە هەرێمی کوردستان دوو هەزار و ٧٤٠  کەس بە ڕووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە ئامارەکانیش بەمشێوەیەی خوارەوە خراونەتەڕوو:

ساڵی ٢٠١٨: ٦٦٥ کەس گیانیان لەدەستداوە

ساڵی ٢٠١٩: ٥٧٥ کەس  گیانیان لەدەستداوە

ساڵی ٢٠٢٠: ٤٣٢ کەس گیانیان لەدەستداوە

ساڵی ٢٠٢١: ٦٢٣ کەس گیانیان لەدەستداوە

ساڵی ٢٠٢٢: ٤٤٥ کەس گیانیان لەدەستداوە

لە ماوەی پێنج ساڵدا ٢٠١٨ بۆ ٢٠٢٢ لەپارێزگاکانی دیکەی عێراق ١٣ هەزار و ٤٠٤ کەس بەڕوداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە و زۆرترین کەس لەساڵی ٢٠٢٢دا گیانیان لەدەستداوە کە بەمشێوەیەی خوارەوە خراوەتەڕوو:

ساڵی ٢٠١٨:  دوو هەزار و ٧٦٧  کەس گیانیان لەدەستداوە

ساڵی ٢٠١٩: دوو هەزار و ٦٣٦  کەس  گیانیان لەدەستداوە

ساڵی ٢٠٢٠: دوو هەزار و ١٥٢ گیانیان لەدەستداوە

ساڵی ٢٠٢١: دوو هەزار و ٨٢٨ کەس گیانیان لەدەستداوە

ساڵی ٢٠٢٢: سێ هەزار و ٢١ کەس گیانیان لەدەستداوە

نەبوونی پلانێکی درێژخایەن بۆ کەمکردنەوەی ئەو ڕووداوانە کە سەرەکیترینیان خۆی لە چاککردنی ڕێگەکانی دەرەوەی شارەکان دەبینێتەوە، لەگەڵ سزای تووند وای کردووە کەمتر ئەو پرسە بکەوێتە بەر باس هەتا گفتووگۆی لەبارەوە بکرێت و چارەسەری بۆ بدۆزرێتەوە.

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان نایشارێتەوە جێهێشتنی ڕێگەوبانەکان بە بەنیوە تەواوکراوی کاریگەری لەسەر ڕووداوەکانی هاتووچۆ هەیە و دەڵێت، “ئەو ڕووداوانەی ڕوودەدەن زیاتر لە ڕێگە ‏كۆنەكانن نەك ‏نوێیەكان”.

هاوکات، سامی قادر، جێگری بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی ‏ئاوەدانكردنەوە ‌و ‏‏نیشتەجێكردن ڕایگەیاند، “بەشێكی سەرەكی ڕووداوەكان لەسەر ‏ڕێگە نوێیەكان ‏هۆكارەكەی ‏تیژڕەوەییە و ئەو ڕێگایانەی ماون ئەگەر تەواوبکرێن ‏ئەوا ڕووداوی هاتووچۆ ‏زۆر كەم ‏دەبێتەوە.”

جووتیاران بە هاوەن ئاژەڵە کێوییەکان لە زەویە کشتوکاڵییەکان دوور دەخەنەوە
پێشت جووتیاران بە هاوەن ئاژەڵە کێوییەکان لە زەویە کشتوکاڵییەکان دوور دەخەنەوە
تەقینەوەیەک لە ئەمریکا ڕوویدا
دواتر تەقینەوەیەک لە ئەمریکا ڕوویدا
ەیوەندیدار