لە هەولێر خۆپیشاندان دەستی پێكرد



بەهۆی نەبوونی ئاوی خواردنەوە، دانیشتوانی گەڕەکەکانی باداوان و فەرمانبەران و شارەدێی بەحرکە لە هەولێر دژی بێ‌ ئاوی خۆپیشاندانیان دەستپێكرد.

ماوەی چەند ساڵێكە لە وەرزی هاوین و گەرمادا، دانیشتووانی بەشێك لە گەڕەكەكانی هەولێر بەدەست بێ‌ ئاوییەوە دەناڵێنن و ئەمڕۆش دەستیان بە خۆپیشاندان و ناڕەزایی كرد و دەڵێن: “ئاوی خواردنەوەیان نییە”.

لە خۆپیشاندانەكەدا، كە ژمارەیەكی بەرچاو لە پیاوان و گەنجان و ژنان بەشدارییان كرد و شەقامی سەرەكییان بە سووتاندنی تایە داخست دەڵێن: “نزیكه‌ی مانگێكه‌ ئاوی خواردنه‌وه‌مان بۆ به‌رنه‌دراوه‌ته‌وه‌ و به‌ناچاری به‌ تانكه‌ر ئاو ده‌كڕن، ئه‌وه‌ش بارگرانیه‌كی دیكه‌یه‌. داوا له‌ به‌رپرسانی حكومه‌ت ده‌كه‌ن كێشه‌كه‌یان بۆ چاره‌سه‌ر بكه‌ن”.

 

یەكەم حاڵەتی نەخۆشی “هاری سەگ” تۆماركرا
پێشت یەكەم حاڵەتی نەخۆشی “هاری سەگ” تۆماركرا
لە ماوەی هەشت مانگی ئەمساڵدا ١٩ هەزار رووداوی ئاگرکەوتنەوە تۆمار کراوە
دواتر لە ماوەی هەشت مانگی ئەمساڵدا ١٩ هەزار رووداوی ئاگرکەوتنەوە تۆمار کراوە
ەیوەندیدار