یەكەم حاڵەتی نەخۆشی “هاری سەگ” تۆماركرا



ئەمڕۆ یەک شەممە 13ی ئاب، نەخۆشخانەی ڤێتێرنەری لە دیالە تۆمارکردنی یەکەم حاڵەتی تووشبوونی بە نەخۆشی “هاری سەگ” ڕاگەیاند.

بڵاوبوونەوەی سەگی بێسەرپەرشت “سەگی بەرەڵا” لە چەند ناوچەیەکی شارەكانی عێراق و تەنانەت هەرێمی كوردستانیش سەرەڕای ئەوەی مەترسی بۆ سەر گیانی هاووڵاتیان دروست كردووە، نیگەرانییەکانی لە گەڕانەوەی نەخۆشی هاری زیاد كردووە، بەتایبەتی بەهۆی هێرشی بەردەوامیان بۆ سەر منداڵان و ژنان.

د. ئیبتیسام محەمەد، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ڤێتێرنەری دیالە بۆ ئاژانسی (المعلومە) ڕایگەیاند، ژنێکی تەمەن 20 ساڵان خەڵکی قەتەعە لە باکووری قەزای مقدادیە (٤٠ کم باکووری ڕۆژهەڵاتی بەعقوبە) تووشی نەخۆشی هاری سەگ بووە و بۆ چارەسەرکردن گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی فێرکاری بەعقوبە.

ڕاشیگەیاندووە، ئەوە یەکەم حاڵەتە لە چەندین مانگی ڕابردوودا تۆماركرابێت و دەشڵێت: “ژنە بریندارەکە لەلایەن سەگێکەوە هێرشی کراوەتە سەر و لە ئەنجامدا بریندار بووە و سەردانی هیچ دامەزراوەیەکی پزیشکی نەکردووە، ئەمەش بووە هۆی پشتڕاستکردنەوەی تووشبوونەکە و لە ئێستادا لەژێر چاودێریدایە”.

ئەو پزیشكە هۆشداری بە هاووڵاتیان دەدات و ڕێنماییان دەكات، “پێویستە هاووڵاتیان بەئاگا و وریابن بەرامبەر بە سەگی بێسەرپەرشت و بەپێی چوارچێوەی خۆپارێزی و چارەسەر مامەڵە لەگەڵ هەر حاڵەتێکدا بکەن بۆ ئەوەی تووشی نەخۆشی هاری نەبن”.

لە ماوەی ڕابردووشدا چەندین حاڵەتی پەلاماردانی سەگی بەرەڵا لە شارەكانی هەرێم تۆماركراوە و هاووڵاتیان داوای شارەسەركردنی ئەو دۆخەیان كردووە و لەلایەن شارەوانییەوە شوێنی تایبەت بە كۆكردنەوەیان دروست كراوە، بەڵام چارەسەری دۆخەكەی نەكردووە و ئێستاش بە دەیان سەگ لە كووچە و كۆڵانەكاندا بڵاوبوونەتەوە و مەترسین بۆ سەر گیانی هاووڵاتیان و ڕێكخراوە ئاژەڵدۆستەكانیش ڕێگا نادەن لەڕێگەی پزیشكییەوە “نەزۆك” بكرێن تاوەكو لەوەزیاتر تەشەنە نەكەن.

وادەی کۆتاییهاتنی پڕکردنەوەی فۆڕمی یەکەی نیشتەجێبوون دیاریکرا
پێشت وادەی کۆتاییهاتنی پڕکردنەوەی فۆڕمی یەکەی نیشتەجێبوون دیاریکرا
لە هەولێر خۆپیشاندان دەستی پێكرد
دواتر لە هەولێر خۆپیشاندان دەستی پێكرد
ەیوەندیدار