یەکەم پەیمانگەی پیشەیی حکومی (5) ساڵە دەکرێتەوە



لەچوارچێوەی پلانی وەزارەتی پەروەردەدا، پەیمانگەی پیشەیی حکومی (5) ساڵە بەپێی سیستەمێکی تایبەت و بەزمانی ئینگلیزی وەک یەکەم هەنگاو لە پارێزگای هەولێر دەچێتە بواری جێبەجێکردن،

وەزارەتی پەروەردە لەڕاگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوەدەکات، پەیمانگەی پیشەیی حکومی (5) ساڵە بەپێی سیستەمێکی تایبەت و بەزمانی ئینگلیزی لە پارێزگای هەولێر دەچێتە بواری جێبەجێکردن بۆ ئەم مەبەستە داوا لەو مامۆستایانە دەکات کە پسپۆڕی زمانی ئینگلیزییان هەیە و ئارەزوو دەکەن لەسەر میلاکی ئەو پەیمانگەیە بن داواکارییەکانیان لەسەر ئەم بنەماییانە و زانیارییانەی خوارەوە بنێرن :

 

۱- ئەو مامۆستایانە دەبنە میلاکی پەیمانگە ، کارەکەیان بریتی دەبێت لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی بەپێی سیستەمێکی دیاریکراو کە بۆ فێربوونی زمانەکە (بەنووسین و قسەکردن) دەبێت لە قۆناغی یەکەمی پەیمانگەدا.

 

۲- دەبێت مامۆستایەکە دامەزراوبێت یان فەرمانی وانەبێژی هەبێت و بڕوانامەی لە بەکالۆریۆس کەمتر نەبێت و دەرچووی بەشی ئینگلیزی بێت، لە بواری وانە ووتنەوە لەقوتابخانەکەیدا ئاستی پێشکەوتووی هەبێت لە زمانی ئینگلیزی هەروەها هیچ سزایەکی نەبێت.

۳- ئەو مامۆستایەی ئارەزوو هەیە پێویسته (CV)سیڤیەکەی لەڕێگەی واتسئاپ یان فایبەر بە شێوەی (PDF) پێشکەشبکات لە ڕۆژی ڕاگەیاندنی ئەم ئاگادارییە. تەنها (٨) ڕۆژ ماوە هەیە بۆ وەرگرتنی سیڤیەکان لە رێکەوتی راگەیاندنەکە.

٤- سیڤیەکان(CV) دەدرێنە لایەنی پسپۆڕ بۆ هەڵسەنگاندنیان لەڕووی توانای ئاستی زمانی ئینگلیزی، دوای چاوپێکەوتنیان تەنها دوانزە مامۆستا هەڵدەبژێردرێن.

٥- لەم دوانزە مامۆستایە بەپێی تواناو ئاستەکانیان ڕاهێنانیان لەسەر پڕۆگرامی ساڵی یەکەمی خوێندنی پەیمانگەی پیشەیی بۆ فێربوونی زمانی ئینگلیزی دەکرێت، دواتر لەسەر میلاکی پەیمانگە جێگیر دەکرێن.

لەرێگەی نامەی فایبەر یان وەتسئاپی ژووری ئەلیکترۆنی وەزارەت سیڤیەکان بنێرن :

(07505103232)

(07505106262)

گیاندارێکی نامۆ بە 20 قۆڵەوە دۆزرایەوە
پێشت گیاندارێکی نامۆ بە 20 قۆڵەوە دۆزرایەوە
خێزانێک گەنجینەیەکی یەک ملیۆن دۆلاری دۆزییەوە
دواتر خێزانێک گەنجینەیەکی یەک ملیۆن دۆلاری دۆزییەوە
ەیوەندیدار