خێزانێک گەنجینەیەکی یەک ملیۆن دۆلاری دۆزییەوە



ئاواتت بەوە خواستووە گەنجینەیەکی یەک ملیۆن دۆلاری بدۆزیتەوە؟ بەدڵنیاییەوە بەڵێ ئەمە خەونی زۆرێکمانە

بەڵام هەستت چۆن دەبێت کاتێک بۆت دەردەکەوێت ئە گەنجینەیە ژەهراوییە؟ بەدڵنیاییەوە هەستێکی هێندە ناخۆشە ناتوانیت گوزارشتی لێبکەیت.

ڕەنگە هەمان هەستی جین کاستۆر، سەرۆکی شارەوانی شاری تامپا لە ویلایەتی فلۆریدا لە ئەمریکات هەبێت.

لەکاتێکدا لەگەڵ خێزانەکەی لە گەشتێکی ماسیگرتندا بوون، مانگی ڕابردوو، لە دەریای فلۆریدا، کاستۆر 32 کیلۆگرام کۆکاینی لەنێو پاکەتێکی ڕەشدا دۆزیەوە کە بەهاکەی یەک ملیۆن دۆلاری ئەمریکییە،

جین کاستۆر بۆ چێژوەرگرتن و بەسەربردنی ڕۆژێکی پشوو لە کەناراوەکانی فلۆریدا، برا بچووکەکەی پاکەتێکی سەیر لە ئاوە گەرمەکانی زەریای ئەتڵەسیدا دەدۆزێتەوە،

سەرەتا سەرۆکی شارەوانی کە سێ دەیە لەگەڵ بەشی پۆلیسی تامپا کاردەکات، پێیوابوو لەبەردەم “سێبەری” بوونەوەرێکدایە کە ڕەنگە ماسییەکی بچووک بێت،

بەڵام دوای ئەوەی لێی نزیک بووەوە، توشی شۆک بوو، چونکە خۆی لەبەردەم پاکەتێکی کۆکایندا بینیەوە.

خێزانەکە بە خێرایی ماسییە ژەهراویەکانیان بارکردە سەر بەلەمەکە، و پەیوەندییان بە فەرمانگەی پۆلیس ( شێریف )ی پارێزگای مۆنرۆوە کرد، دوای ئەوەی شوێنی دۆزینەوەکەیان تۆمارکرد.

دوای ماوەیەکی کەم دەوریەیەکی پاسەوانی سنووری ئەمریکا بارەکەیان وەرگرت و گەنجینەکەش بەبێ دەستکاری و قازانج بۆ خێزانەکە نەگەڕایەوە.

ئامادەکردنی؛دیە ئەحمەد – خوێندکاری مەشقکار .

یەکەم پەیمانگەی پیشەیی حکومی (5) ساڵە دەکرێتەوە
پێشت یەکەم پەیمانگەی پیشەیی حکومی (5) ساڵە دەکرێتەوە
سەنتەرێکی پشکنینی ئۆتۆمبێل لە شەقڵاوە دەکرێتەوە
دواتر سەنتەرێکی پشکنینی ئۆتۆمبێل لە شەقڵاوە دەکرێتەوە
ەیوەندیدار