جۆرێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوبۆتەوە



ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی جۆرێکی نوێی Covid کە بە خێرایی بڵاودەبێتەوە وەک “گۆڕاوێکی سەرنجڕاکێش” ڕاگەیاند.

ڕێکخراوەکە ڕایگەیاندووە، “ئەم جۆرە ناوی EG.5 هەڵدەگرێت، وە یەکێکە لە جۆرەکانی ئۆمیکرۆنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، و بڵاوبوونەوەی لە سەرانسەری جیهاندا لە زیادبووندایە، بەڕێژەیەکی زۆریش لەنێو بەریتانیا و ئەمریکا و چین بڵاوبۆتەوە”.

ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئەم جۆرە بەگشتی لە 51 وڵاتدا دەستنیشانکراوە، لەوانە کۆریای باشوور، ژاپۆن، کەنەدا، ئوسترالیا، سەنگافورە، فەرەنسا، پورتوگال و ئیسپانیا”.

دوایین داتاکان ئاماژە بەوە دەکەن کە “ئەم جۆرە ئێستا لەسەدا ١٧.٤ی تووشبووانی کۆرۆنا پێکدەهێنێت، واتە 1 لەسەر ٦ توشبووان”، کە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بە “بەرزبوونەوەی بەرچاو” ناوی بردووە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا مەترسی تەندروستی گشتی کە EG.5 دروستی دەکات بە کەم دادەنرێت.

ماریا ڤان کێرخۆڤ، بەڕێوەبەری تەکنیکی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بۆ کۆڤید-١٩ ڕایگەیاند: EG.5 توانای گواستنەوەی زیاد کردووە، بەڵام توندتر نییە لە جۆرەکانی تری ئۆمیکرۆن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، “بە کۆی گشتی، بەڵگە بەردەستەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە EG.5 مەترسی تەندروستی گشتی زیاتری نییە بە بەراورد بە نەوەکانی تری ئۆمیکرۆن کە ئێستا بەربڵاون”.

لە کاتێکدا EG.5 بەردەوامە لە بڵاوبوونەوە، بەڵام هیچ گۆڕانکارییەک لە توندی نەخۆشییەکە تا ئێستا بەیان نەکراوە.

جۆری EG.5 تا ئێستا لە 51 وڵاتدا دەرکەوتووە، ئەمەش ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە مەترسییەکانی داهاتوو ئاگادارکردووەتەوە.

سەنتەرێکی پشکنینی ئۆتۆمبێل لە شەقڵاوە دەکرێتەوە
پێشت سەنتەرێکی پشکنینی ئۆتۆمبێل لە شەقڵاوە دەکرێتەوە
دوای ١٤ ڕۆژ لە کودەتا حکومەتی نوێی نەیجیر دەستبەکاربوو
دواتر دوای ١٤ ڕۆژ لە کودەتا حکومەتی نوێی نەیجیر دەستبەکاربوو
ەیوەندیدار