دوای ١٤ ڕۆژ لە کودەتا حکومەتی نوێی نەیجیر دەستبەکاربوو



ئەنجوومەنی سەربازی لە نەیجەر دەستبەکاربوونی حکومەتی نوێی وڵاتەکەی راگەیاند کە لە ٢١ وەزیر پێکهاتووە و دەشڵێت، حکومەتی نوێی نەیجەر حکومەتێکی کۆدەنگییە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەنجوومەنی سەربازی نەیجەر ڕایگەیاند، حکومەتێکی نوێ لە ٢١ وەزیر پێکهێنراوە کە چواریان ژنن و لەمڕۆوە دەستبەکار دەبێت.

سەرکردەکانی کۆمەڵگەی ئابووری وڵاتانی ڕۆژئاوای ئەفریقا “ئیکۆواس” لە ئەبوجای پایتەختی نەیجیریا کۆدەبنەوە بۆ گفتووگۆکردن لەبارەی هەنگاوەکانیان بۆ گەڕاندنەوەی محەمەد بازووم سەرۆکی دوورخراوەی نەیجەر.

پێشتریش، کۆمەڵگەی ئابووری وڵاتانی ڕۆژئاوای ئەفریقا هۆشداریی دابوو لەوەی ئەگەر لە ماوەی هەفتەیەکدا بازووم نەگەڕیندرێتەوە بۆ دەسەڵات دەستێوەردانی سەربازییان دەبێت، بەڵام دوای کۆتایی هاتنی ئەو وادەیەش تا ئێستا چارەنوسی بازووم نادیارە.

لە ٢٦ـی تەمووزدا پاسەوانی سەرۆکایەتی نەیجەر بە سەرۆکایەتی عەبودەلرەحمان چیانی کودەتای سەربازیان بەسەر سەرۆکی وڵاتەکە ئەنجامدا و لە کۆشکەکەی گەمارۆیان دا و تا ئێستاش لای ئەوان دەستبەسەرە.

عەبودەلرەحمان چیانی سەرۆکی نوێی ئەنجوومەنی نیشتمانی نەیجیرە لە ساڵی ٢٠١٥ەوە فەرماندەی پاسەوانی سەرۆکایەتی نەیجیرە و خەڵکی ناوچەی تێلابێری رۆژئاوای وڵاتەکەیە. یەکێکە لە کەسایەتییە نزیکەکانی محەمەدۆ یۆسف سەرۆکی پێشووی نەیجیر و لە ساڵی ٢٠١٥ەوە فەرماندەی فەیلەقی هەڵبژێردراوی سوپای نەیجیری کردووە و بەرپرسبووە لە ئاسایشی سەرۆکی وڵات.

جۆرێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوبۆتەوە
پێشت جۆرێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوبۆتەوە
قائیمقامیه‌تی سلێمانی شوقەیەک دادەخات کەبەشێوەی نایاسایی کاریانکردوە
دواتر قائیمقامیه‌تی سلێمانی شوقەیەک دادەخات کەبەشێوەی نایاسایی کاریانکردوە
ەیوەندیدار