ئێران کاروبارە بازرگانییەکانی عەلی دایی ڕادەگرێت



میدیا ناوخۆییەکانی ئێران، بڵاویانکردەوە، دوکانێکی زێڕینگەریی و چێشتخانەیەکی تایبەتی ئەفسانەی تۆپی پێ عەلی دایی لەلایەن بەرپرسانی ئەو وڵاتە داخراون، دوای ئەوەی یاریزانە ئەفسانەییەکە، پشتگیری لە خۆپیشاندانەکانی وڵاتەکەی کرد.

ئاژانسی هەواڵی ئیسنا بە گێڕانەوە لە ناوەندی ڕاگەیاندنی دەزگای قەزایی بڵاویکردەوە، فەرمانی داخستنی فرۆشگا و چێشتخانەیەکی عەلی دایی یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی ئێران دەرچووە، کە دەکەوێتە یەکێک لە ناوچە گرنگ و دیارەکانی تاران.

 

ئیسنا ڕایگەیاندووە؛ “دوای هاوکاری لەگەڵ گروپە ناڕازییەکان بۆ ڕێگریکردن لە ئاشتی و کارکردنی بازاڕ، بڕیاری دادگا بۆ داخستنی پێشانگای زێڕینگەریی نور دەرچوو، کە دایی خاوەنداریی دەکات”.

 

ئاژانسی ئیسنا، ئاماژەی بەوەشکردووە، فەرمانێک دەرچووە بۆ داخستنی چێشتخانەیەک کە پەیوەندی بە عەلی داییەوە هەیە، بەبێ ئەوەی هیچ وردەکارییەک بخاتەڕوو.

 

دایی هەفتەی ڕابردوو ڕایگەیاندبوو، دوای پشتیوانی لە ناڕەزایەتییەکان کە بەهۆی کوژرانی ژینا ئەمینیەوە سەریان هەڵدا، هەڕەشەی لێکراوە و کراونەتە ئامانج.

 

ژینائەمینی تەمەن ٢٢ ساڵ، ١٦ی ئەیلول لە کاتی دەستبەسەکردنی لەلایەن پۆلیسی ئاداب، بە تۆمەتی پێشێلکردنی یاساکانی پۆشتەیی جل و بەرگ، کە بەسەر ژنانی کۆماری ئیسلامیدا سەپێنراوە، پاش ئەشکەنجەدان گیانی لەدەستدا.

 

نزیکەی سێ مانگە ناڕەزایەتییەکان بەردەوامن، سەدان کەس گیانیان لەدەستداوە، هاوکات هەزاران کەسیش دەستگیرکراون کە یاریزانانی تۆپی پێ و کەسایەتییە ناودارەکانی دیکەشیان تێدایە.

 

عەلی دایی گۆڵکاری مێژووی تۆپی پێی ئێران و ئاریزانێکی دیاری نێودەوڵەتی بوو، بە تۆمارکردنی 109 گۆڵی نێودەوڵەتی بووەتە ئەفسانەی وڵاتەکەی و خاوەن ریکۆردی جیهانی بوو  تا مانگی ئەیلول، کاتێک کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی ئەم ڕیکۆردەی شکاند.

دایی لە هەڵبژاردەی ئێراندا یەکێک لە یاریزانە سەرەکییەکان بوو، کاتێک وڵاتەکەی سەرکەوتنێکی مێژوویی لە جامی جیهانی بەسەر ئەمریکا لە ساڵی ١٩٩٨ تۆمارکرد، بە ئەنجامی ٢-١.

 

دایی ئاماژەی بەوەکردووە، بەهۆی ئەو هەڵمەتە ئەمنییە خوێناوییەی دەسەڵاتدارانی ئێران دژی خۆپیشاندەران ئەنجامدەدرێت، بڕیاریداوە نەچێتە تەماشای یارییەکانی مۆندیال لەقەتەر.

 

عەلی دایی جیا لە یاریکردن لە ریزی هەڵبژاردەکەی و یانەکانی وڵاتەکەی لە خولی بۆندسلیگای ئەڵمانیش لەگەڵ یانەی بایرن میونخ یاری کردووە.

حكوومەتەكەی سوودانی ئومێدێك بۆ چارەسەری كێشەكانی هەولێر و بەغدا
پێشت حكوومەتەكەی سوودانی ئومێدێك بۆ چارەسەری كێشەكانی هەولێر و بەغدا
شاندێكی باڵای ڕووسیا لە قامیشلۆیە
دواتر شاندێكی باڵای ڕووسیا لە قامیشلۆیە
ەیوەندیدار