ئەسەد: تیرۆر دروستکراوی تورکیایە



سەرۆکی سووریا، تورکیای بە دروستکردنی گروپە تیرۆریستییەکان تۆمەتبار کرد و راشیگەیاند، ئامادە نییە بە بێ دەستنیشانکردنی ئەجێندایەکی دیاریکراو لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان کۆبێتەوە.

بەشار ئەسەد سەرۆکی سووریا لە میانی چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کەناڵی سکای نیوزی عەرەبی، باسی لە پرسی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ تورکیا و ئەگەری کۆبوونەوەی بێ مەرجی لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان کرد و ڕایگەیاند، وشەی بەبێ مەرجی پێشوەخت، واتە کۆبوونەوەیەك بە بێ ئەجێندا و ئامادەکاریی، کە ئەوەش هیچ ئەنجامێکی لێ ناکەوێتەوە،  کەواتە بۆچی لەگەڵ ئەردۆغان کۆبینەوە.

وتیشی: “ئامانجمان کشانەوەی تورکیایە لە خاکی سووریا، بەڵام ئامانجی ئەردۆغان ڕەوایی دانە بە داگیرکاریی تورکیا لە سووریا، بۆیە ناکرێت کۆبوونەوە لە ژێر مەرجی ئەردۆغاندا بکرێت.

سەبارەت بە لێدوانەکانی سەرۆکی تورکیاش کە باس لەوە دەکات هەتا تیرۆر بمێنێت لە سووریا ناکشێنەوە، بەشار ئەسەد ڕایگەیاند، لە ڕاستیدا ئەو تیرۆرەی کە لە سووریادا هەیە دروستکراوی تورکیایە، بەرەی نوسڕە و ئەحرارولشام چەند ناوێکی جیاوازی یەك لایەنن کە تورکیا دروستیکردوون و تا ئەم ساتەش لە تورکیاوە پارەدار دەکرێن، کەواتە ئەردۆغان باسی چ تیرۆرێك دەکات؟.

ڕێگا بە فراوانبوونی ٢٨ گوندی سلێمانی دەدرێت
پێشت ڕێگا بە فراوانبوونی ٢٨ گوندی سلێمانی دەدرێت
نەتەوەیەکگرتووەکان لەبارەی عێراقەوە هۆشداری دەدات
دواتر نەتەوەیەکگرتووەکان لەبارەی عێراقەوە هۆشداری دەدات
ەیوەندیدار