نەتەوەیەکگرتووەکان لەبارەی عێراقەوە هۆشداری دەدات



كۆمسیارێكی نەتەوە یەكگرتووەكان لە سەردانێكیدا بۆ عێراق هۆشداری لە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمادا لەسەر جیهان.

ڤۆلكەر تۆرك، كۆمسیاری نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری مافەكانی مرۆڤ ڕایگەیاند، ئەوەی ڕووبەڕووی عێراق بووەتەوە لە بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما و وشكبوونەوە، هاوشێوەی “زەنگێکی مەترسیدارە” بۆ تەواوی جیهان.

ئەو لێدوانەی ڤۆلكەر تورك لەچوارچێوەی سەردانێكیدا بوو بۆ عێراق، كە یەكێكە لەو وڵاتانەی زۆرترین زیانی لەڕووی گۆڕانكارییەكانی کەشوهەواوە بەركەوتووە.

لەچوارچێوەی سەردان و گەشتەكانیدا لە عێراق باسی لەوەکرد، لە هەندێك شوێن پلەكانی گەرما دەگاتە ٥٠ پلە، لەگەڵ وشكبوونەوەی بەرچاوی كێڵگە بێبەرهەمەكان كە وشكەساڵییان پێوەدیارە.

وتیشی، “بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما و وشكبوونەوە و لەدەستچوونی هەمەجۆریی ژینگەیی، بەڕوونی دەبینرێن”.

ڤۆلكەر ئەوەشی خستەڕوو، كاتێك بارودۆخی ئەو كۆمەڵگایانە دەبینین، ئایندەمان دەبینین، بۆ ساڵی چوارەم لەسەر یەك، عێراق بووەتە پێنجەم وڵات كە زۆرترین كاریگەریی گۆڕانی کەشوهەوای لەسەر ئاستی جیهان تۆماركردووە.

ئەسەد: تیرۆر دروستکراوی تورکیایە
پێشت ئەسەد: تیرۆر دروستکراوی تورکیایە
نرخی بەرمیلێک نەوت گەیشتە ٨٧ دۆلار
دواتر نرخی بەرمیلێک نەوت گەیشتە ٨٧ دۆلار
ەیوەندیدار