دژەتیرۆری کوردستان”تورکیا هێرشەکانی ئەنجامداوە”



ئەمڕۆ چوارشەممە 9/8/2023 لە دوو هێرشی جیای فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا بۆ سەر دوو ئۆتۆمبێلی چەکدارانی پەکەکە بەرپرسێکی ئەمنیی پەکەکە و چەکدارێک کوژران و چوار چەکداری دیکەش بریندار بوون

دژەتیرۆری کوردستانبڵاویکردۆتەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە کاتژمێر 13:00، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا لە نزیک گوندی گەڵاڵە لە قەزای ماوەتی پارێزگای سلێمانی، ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکەی کردە ئامانج و بەهۆیەوە بەرپرسێکی هەواڵگریی پەکەکە کوژراو و دوو چەکداری دیکەش بریندار بوون.

هاوکات دژەتیرۆری کوردستان دەڵێت، کاتژمێر 3:30 ی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە هێرشێکی دیکەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا بۆ سەر ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکە لە نزیک گوندی قەڵاتی ناحیەی خەلەکانی سەر بە پارێزگای سلێمانی، چەکدارێکی پەکەکە کوژراو و دوو چەکداری دیکەش بریندار بوون.

 

 

لەکاتی داخستنی بازاڕدا نرخی دۆلار بەرامبەر دینار دابەزی
پێشت لەکاتی داخستنی بازاڕدا نرخی دۆلار بەرامبەر دینار دابەزی
حکومەتی هەرێم بۆ هەرزانکردنی نرخی بەنزین بڕیاریدا
دواتر حکومەتی هەرێم بۆ هەرزانکردنی نرخی بەنزین بڕیاریدا
ەیوەندیدار