“هەژاری بووەتە تەحەدایەکی جیهانیی”



سەرۆکی رێکخراوی (HISCF) دەڵێت؛ هەژاری تەحەدایەکی جیهانییەو بنەبڕکردنیشی زۆری دەوێت.

حاجی ئیدریس سورچی، سەرۆکی رێکخراوی (HISCF) دەڵێت؛ یەکێک لە کارە هەرە لە پیشینەکانمان لە رێکخراوەکەماندا، بەرەنگار بوونەوەی هەژارییە کە ئێستا بووەتە تەحەدایەکی جیهانی و دەمانەوێت جێدەستمان لەم ڕووەوە دیار بێت بە دەستگیرۆیی ئاوڕدانەوە لە هەژار و نەداری وڵاتەکەمان.

ڕاشیگەیاند؛ یەکێکی تر لە کارەکانمان لەم چوارچێوەیەدا بەسەرکردنەوە و لەخۆگرتنی منداڵانی بێ نازە ( Orphan) کە لەسەرەتای دروستبونی قەیرانەکانەوە تا ئێستا بە چڕی ئەم بژاردەیە خەمی بەردەوامی ئێمەیە و کاری لەسەر دەکەین.

حاجی ئیدریس سورچی دامەزرێنەری ڕێکخراوەکە، ئەوەش دەڵێت؛” بنبڕکردنی هەژاری گەورەترین تەحەدای جیهانییە و پێویستییەکی حەتمییە بۆ گەشەپێدانی بەردەوام، هاوکات گەشەپێدانی بەردەوام یەکێکە لە گرنگترین ئامرازەکان بۆ کەمکردنەوەی هەژاری”.

رێکخراوی خێرخوازی حاجی ئیدریس سورچی (HISCF) رێکخراوێکی قازانج نەویستە و خزمەت بە چینە جیاوازەکانی کۆمەڵگە دەکات و جێ دەستی دیارە لە  هاوکاری کەسانی کەمدەرامەت، نەخۆش، خاوەنپیداویستی تایبەت، ڕووبەڕووبوونەوەی هەژاری و وەڵامدانەوەی قەیرانە لەناکاوەکان.

رێکخراوەکە ستراتیژیی کاری بەردەوامی لە سێکتەرەکانی وەک هاریکاری تەندروستی، پەروەردە، پاراستنی ژینگە، لەسەر ئاستی ناوخۆیی و ناوچەیی و جیهانییە.

ئەم رێکخراوە ساڵی 2012 لەلایەن حاجی ئیدریس سورچی دامەزراوە، لە ساڵی 2014 بە فەرمی لە فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومییەکان مۆڵەتی فەڕمی وەرگرتووە.

دانە غاز ڕێژەی بەرهەمی نەوتی لە هەرێم ئاشکرا دەکات
پێشت دانە غاز ڕێژەی بەرهەمی نەوتی لە هەرێم ئاشکرا دەکات
مین و پاشماوەی تەقەمەنی سەردەمی جەنگ بوونەتە هەڕەشە لەسەر ژیانی هاووڵاتیانی هەرێم
دواتر مین و پاشماوەی تەقەمەنی سەردەمی جەنگ بوونەتە هەڕەشە لەسەر ژیانی هاووڵاتیانی هەرێم
ەیوەندیدار