بەشار ئەسەد هۆشداری لە دووبارەبونەوەی سیناریۆیەک دەدات



ئەمڕۆ چوارشەممە، بەشار ئەسەد سەرۆك كۆماری سوریا دوپاتیكردەوە، گفتوگۆ لەبارەی دەستلەكاركێشانەوەی لە دەسەڵات نەكراوە و نەخراوەتەسەر مێزی گفتوگۆ، چونكە هەڵهاتنی دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی جەنگ، لەئێستاشدا سیناریۆ هەیە بۆ دروستكردنی دۆخێكی مەترسیدار لە سوریا، وەك ئەوەی بەسەر موعەمەر قەزافی و سەدام حسێندا هێنرا.

بەشار ئەسەد ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو وڵاتانەی ئاژاوەیان لە سوریادا دروستكرد، ئەو وڵاتانەن كە بەرپرسیارێتی بازرگانی ماددە هۆشبەرەكان لەئەستۆ دەگرن، ئەو ئۆپۆزسیۆنەشی كە ئێمە دانی پێدا دەنێین ئەو ئۆپۆزسیۆنەیە كە لە ناوخۆدا بەرهەم هێنراوە نەك لە دەرەوە بەرهەم هێندرابێت.

سەرۆكی سوریا سەبارەت بەهەنگاوەكانی كۆمكاری عەرەبی دەڵێت، “كۆمكاری عەرەبی بە مانا ڕاستەقینەكەی نەگۆڕاوە بۆ دامەزراوەیەك”.

باسی لەوەشكردوە، “ئێمە لە زۆر ڕوەوە توانیمان یاسای قەیسەر بەدەر بكەین، لەئێستاشدا ئەو یاسایە گەورەترین بەربەست نییە لەبەردەم هەنگاوەكانمان”.

لەبارەی پرۆژەی وەبەرهێنان لە سوریا، بەشار ئەسەد ئاشكرایكردوە، ” وێنەی شەڕ ڕێگری دەكات لە هاتنی هەر وەبەرهێنەرێك بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ بازاڕی سوریا”.

سەرۆكی سوریا لەبارەی دۆخی وڵاتەكەشیەوە ئەوەی ڕاگەیاندوە، “سیناریۆ هەیە بۆ دروستكردنی حاڵەتی مەترسیدار لە سوریا، وەك ئەوەی لەگەڵ موعەممەر قەزافی سەرۆكی پێشوتری لیبیا و سەدام حسێن سەرۆكی ڕژێمی پێشوتری عێراق ڕویدا”.

پیسبوونی ژینگە هەڕەشەیەکی جددی لەسەر دانیشتوانی هەرێمی کوردستان دروست کردووە
پێشت پیسبوونی ژینگە هەڕەشەیەکی جددی لەسەر دانیشتوانی هەرێمی کوردستان دروست کردووە
سندوقی هاوکاری بۆ کەمئەندامان پێکدەهێندرێت
دواتر سندوقی هاوکاری بۆ کەمئەندامان پێکدەهێندرێت
ەیوەندیدار