سندوقی هاوکاری بۆ کەمئەندامان پێکدەهێندرێت



لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان پەیڕەوی سندوقی چاودێری، شیاندنی کەمئەندامان، خاوەن پیێداویستی تایبەت و کورتە باڵاکان پەسەند کرا.

 

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لە دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی  وه‌زیران بە کۆی دەنگی ئەندامانی ئەنجومەنی وەزیران، پەیرەوی سندوقی چاودێری و شیاندنی کەمئەندامان، خاوەن پیێداویستی تایبەت و کورتە باڵاکان پەسەند کرا.

 

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەداوە، سندوقی چاودێری و شیاندنی کەمئەندامان یه‌كێكە له‌ خزمه‌تگوزاریه‌كانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و ده‌ستكه‌وتێكی مه‌زنه‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی کەمئەندامان، خاوەن پێداویستی تایبەت و کورتەباڵاکان.

 

 

بەشار ئەسەد هۆشداری لە دووبارەبونەوەی سیناریۆیەک دەدات
پێشت بەشار ئەسەد هۆشداری لە دووبارەبونەوەی سیناریۆیەک دەدات
ئەمساڵ ٨٠٠ خێزانی ئێزدی گەڕاونەتەوە شنگال
دواتر ئەمساڵ ٨٠٠ خێزانی ئێزدی گەڕاونەتەوە شنگال
ەیوەندیدار