کاریگەرییەکانی زوو خەوتن سەرسامت دەکات



خەوتن یەکێکە لە گرنگترین ئەو شتانەی کاریگەرییان لەسەر تەندروستی، دڵخۆشی و ژیانی مرۆڤ هەیە، پسپۆڕان و پزیشکان رایدەگەیەنن خەوێکی باش بەتایبەتی خەوتن لە کاتژمێرەکانی سەرەتای شەودا کاریگەرییەکی گەورە و گرنگی هەیە لەسەر ژیانی مرۆڤەکان.

ماڵپەڕی “The Health” ئاماژەی بەوەکردووە، چەندین توێژینەوە و لێکۆڵینەوەی زانستی باسی کاریگەری و گرنگی زوو خەوتن لەسەرەتای شەودا دەکەن لەوانەش تەندروستی جەستە و مێشک و جێبەجێکردنی ئەرکەکانی مرۆڤ لەکاتی ڕۆژدا.

توێژینەوەکان سوودەکانی زوو خەوتن لەچەندخالێکدا دەخەنەڕوو ئەوانیش بریتین لە:

یەکەم: کارکردنی مێشک بەشێوەیەکی تەندروست و بەرزی هێزی تەرکیزی مێشکی مرۆڤەکان.

دووەم: تەندروستی گشتی جەستە، زوو خەوتن دەبێتەهۆی پاراستنی تەندروستی دڵ و  سیستمی خوێن و بەدوور گرتنی مرۆڤەکان لە نەخۆشییە درێژخایەنەکانی وەک بەرزی فشاری خوێن و شەکرە.

سێیەم: خەوێکی باش و زوو خەوتن دەبێتەهۆی پاراستن و ڕاگرتنی هەست و سۆزت لەکاتێکدا پێچەونەکەی دەبێتە هۆی تێکدانی لایەنی سۆزداری و هەستەکانت.

چوارەم: ڕێکخستنی هۆرمۆنەکان یەکێکیدیکەیە لەو خاڵە گرنگانەی کە مرۆڤەکان بەهۆی خەوێکی باش و زوو خەوتنەوە دەستیان دەکەوێت وەک هۆرمۆنەکانی گەشەکردن و هۆرمۆنەکانی ڕێکخستنی سیستمی خۆراکی کە کاریگەرییەکی گەورەیان هەیە لەسەر گەشەکدرن و تەندروستی گشتی مرۆڤەکان.

پێنجەم: زوو خەوتن و زوو لەخەو هەستان دەبێتە مایەی هەبوونی کاتێکی زۆرتر بۆ راپەڕاندنی کارەکانت لەکاتی ڕۆژدا ئەمەش دەبێتەهۆی یارمەتیدانی مرۆڤەکان هەتا بەرهەمدارتربن.

شەشەم: زوو خەوتن یارمەتی مرۆڤەکان دەدات زیاتر هەست بە حەوانەوە بکەن، خەوتن لە کاتژمێرەکانی کۆتایی شەو یاخود ڕۆژدا هەرگیز قەرەبووی کاتژمێرەکانی سەرەتای شەو ناکەنەوە.

حەوتەم: خەوتن لەسەرەتای شەودا بەشدارە لە ڕاگرتنی جەستە بەشێوەیەکی تەندروست وەک ئەوەی وەرزش و نانخواردن لەکاتی خۆیدا بەشدارن لە پاراستنی تەندروستی مرۆڤدا.

هەشتەم: لە جەستەی هەرمرۆڤێکدا کاتژمێرێک هەیە بە کاتژمێری بایۆلۆجی ناودەبرێت کە بەرپرسە تەندروستییەکی باش و ئەم کاتژمێرە پەیوەست بە شێوازی ژیانی کەسەکە کاردەکات، بۆماوەیەکی زۆر زوو خەوتن یان درەنگ خەوتن کاتژمێری بایەلۆجی جەستە کاری لەسەر دەکات و دەبێتە سوڕی ژیانی مرۆڤەکە و ناتوانێت بە ئاسانی دەستبەرداری ئەو خووە ببێت ئەمەش کاریگەری لەسەر کۆئەندامی هەرسی مرۆڤەکان دەبێت ئەگەر تێک بدرێت.

بەهای  دۆلار لە هەڵکشاندایە
پێشت بەهای  دۆلار لە هەڵکشاندایە
یابان گەشتە ئاسمانییەکانی ڕاگرت
دواتر یابان گەشتە ئاسمانییەکانی ڕاگرت
ەیوەندیدار