یابان گەشتە ئاسمانییەکانی ڕاگرت



ئەمڕۆ میدیاکانی یابان بڵاویانکردەوە، لە ئەنجامی کاریگەریی زریانی “خانون” کە ڕۆژهەڵاتی دوورگەی کیوشو لە باشووری وڵاتەکەی گرتووەتەوە، زیاتر لە ٣٥٠ گەشتی ئاسمانی لە یابان هەڵوەشاونەتەوە.

میدیاکانی یابان ئاماژەیان بەوەداوە، خێرایی با لە ناوچەی زریانەکە ئاستی ٣٠ بۆ ٤٠ مەتری لە چرکەیەکدا تێپەڕاندووە، لە کاتێکدا ئەم زریانە زیاتر لە هەفتەیەکە باشووری یابانی گرتوەتەوە، بووەتە هۆی بارانبارینی بەخوڕ لە دوورگەکانی ئۆکیناوا و دوورگەی کیوشو لە یابان.

جگە لەوەش، زریانەکە بەهۆی دابەزینی وایەرەکانی کارەبای نزیکەی  ١٥ هەزار ماڵ لە پارێزگای کاگۆشیما و ٢.٦ هەزار ماڵ لە پارێزگای میازاکی کارەبایان پچڕاوە، لە ئەنجامی ئەم زریانەدا دوو کەس گیانیان لەدەستداوە.

کاریگەرییەکانی زوو خەوتن سەرسامت دەکات
پێشت کاریگەرییەکانی زوو خەوتن سەرسامت دەکات
ئیدارەی دەوڵەت دەربارەی نەوت و دراو و دەروازە سنوورییەکان کۆبووەوە
دواتر ئیدارەی دەوڵەت دەربارەی نەوت و دراو و دەروازە سنوورییەکان کۆبووەوە
ەیوەندیدار