عێراق و ئەمریکا جەخت لە پەیوەندی سەربازی و ئەمنی دەکەنەوە



هەردوو وەزارەتی بەرگری ئەمریکا و عێراق پابەندبوونی خۆیان بە بەردەوامی هاوکاریی ئەمنی و سەربازی لە هەموو بوارەکاندا دەەپاتدەکەنەوە بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش و ڕاهێنانی هێزە سەربازییەکانی عێراق.

ئەمەش لە ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشی هەردوو وەزارەتی بەرگریی عێراق و ئەمریکادا هاتووە کە لە کۆتایی گفتوگۆی هاوکاریی ئەمنیی هاوبەشی نێوان ئەمریکا و عێراق بڵاویانکردەوە، کە لە واشنتۆن بەڕێوەچوو.

لە ڕاگەیەندراوە هاوبەشەکەدا ئاماژەبەوەکراوە، سابت عەباسی وەزیری بەرگریی عێراق لەگەڵ سێلێست والاندەر یاریدەدەری وەزیری بەرگریی ئەمریکا تاوتوێی کۆمەڵێک پرسی بەرگریی دوو قۆڵیان کردووە، بەپێی ڕێککەوتنی چێوەی ستراتیجیی ئەمریکا و عێراق لە ساڵی ٢٠٠٨، هەروەها لەچوارچێوەی هەماهەنگییەکی هەمەلایەنەی نێوان هەردوو وڵات.

ئەمریکا و عێراق جەختیان لە پابەندبوونیان بە پەرەپێدانی توانا ئەمنی و بەرگرییەکانی عێراق و نیازی خۆیان بۆ قووڵکردنەوەی هاوکارییە ئەمنییەکان لە سەرانسەری کۆمەڵێک بابەتدا بۆ پێشخستنی بەرژەوەندیی هاوبەشی هەردوو وڵات لە ئاسایش و سەروەریی عێراق و لە سەقامگیریی ناوچەکەدا کردەوە.

هاوکات، باسیان لە تەحەددیات و دەرفەتە هاوبەشەکان بۆ هاوکاری، دەرفەتەکانی فراوانکردنی بەشداریی عێراق لە مانۆڕە سەربازییەکان بە سەرۆکایەتی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا، هەروەها بەرنامەکانی هاوکاریی ئەمنی کردەوە.

پلەکانی گەرما دەگاتە 51 پلەی سیلیزی
پێشت پلەکانی گەرما دەگاتە 51 پلەی سیلیزی
هەرێمی کورستان چەندین بەرهەم هەناردەی دەرەوە دەکات
دواتر هەرێمی کورستان چەندین بەرهەم هەناردەی دەرەوە دەکات
ەیوەندیدار