بەهۆی لێچوونی غاز و گڕگڕتنی ماڵەکەیان دایک و کچێک سووتان



بەهۆی لێچوونی غازەوە ئاگر لە ماڵێك لە پارێزگای هەڵەبجە كەوتۆتەوە و بەهۆیەوە دایك و كچێك سووتاون.

مقەدم بەرزان عوسمان، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە ڕایگەیاندووە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو شەممە لە گەڕەکی شارەوانی هەڵەبجە لە ئەنجامی لێچونی غاز لە ماڵێك، دایك و كچێك سووتاون.

ڕاشیگەیاند، ژنەكە ناوی (نەزیرە حسین حەمە ساڵح) تەمەن 41 ساڵە و ژنی ماڵەوەیە و کچەکەی بەناوی (ئارینا تاریق عزیز) تەمەنی 18 ساڵە و کچی ماڵەوەیە.

ڕوونیشی كردەوە، بەهۆی سووتانی ماڵەکەیانەوە ئەو دایك و كچە بە سەختی بریندار بوون و بۆ وەرگرتنی چارەسەر ڕەوانەی نەخۆشخانەی ئیمێرجنسی لە سلێمانی کراون.

بڕیار لە دانانی پاس بۆ شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود و گەڕەكە نوێیەكان دەدرێت
پێشت بڕیار لە دانانی پاس بۆ شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود و گەڕەكە نوێیەكان دەدرێت
ڕێنماییەکانی جێبەجێکردنی یاسای بودجە بڵاوكرایەوە
دواتر ڕێنماییەکانی جێبەجێکردنی یاسای بودجە بڵاوكرایەوە
ەیوەندیدار