ڕێنماییەکانی جێبەجێکردنی یاسای بودجە بڵاوكرایەوە



 

ڕۆژنامەی فەرمی (وەقائعی عێراقی) ڕێنماییەکانی جێبەجێکردنی یاسای بودجەی بۆ سێ ساڵی (2023، 2024، 2025) بڵاوكردەوە و بەوەش بودجە بە فەرمی چووە بواری جێبەجێ‌ كردنەوە.

ئەمڕۆ دوو شەممە 7ـی ئابی 2023، ڕۆژنامەی (وەقائیعی عێراقی) کە وەزارەتی دادی عێراق دەری دەکات، رێنماییەکانی جێبەجێکردنی یاسای بودجەی عێراقی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: “دەبێت ئاسانکاری بۆ جێبەجێکردنی یاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵەکانی (2023 – 2024 – 2025) بکرێت”.

لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڕێنماییەكانی یاسای بوودجە، لە ڕۆژی دواترەوە، واتە سبەینێ‌، وەزارەتی دارایی نوسراو بۆ سەرجەم وەزارەت، پارێزگاكان و ھەرێمی كوردستان دەكات، كە كار بە بڕگەكانی یاسای بودجە بكەن.

بەهۆی لێچوونی غاز و گڕگڕتنی ماڵەکەیان دایک و کچێک سووتان
پێشت بەهۆی لێچوونی غاز و گڕگڕتنی ماڵەکەیان دایک و کچێک سووتان
شێخ دارای كەشناسی: گەرما گەیشتە 50 بۆ پشوو ڕاناگەیەنرێت؟
دواتر شێخ دارای كەشناسی: گەرما گەیشتە 50 بۆ پشوو ڕاناگەیەنرێت؟
ەیوەندیدار