دادگای باڵای فیدراڵی بڕیاری لەبارەی پرسی بودجەی هەرێم دا



ئەمڕۆ دووشەممە، دادگای باڵای فیدراڵی عێراق کە گەورەترین ناوەندی یاساییە لە سەرتاسەری عێراقدا تانەی لە دوو ماددەی لە پرۆژە یاسای بودجەدا کە تایبەتە بە پشکی هەرێمی کوردستان لە پرۆژە یاساکەدا.

ڕاگەیاندنی دادگای باڵای فیدراڵی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە ئەمڕۆ دادگاکە خوێندنەوەی بۆ داوایەکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ژمارە ١٦٨ی ساڵی ٢٠٢٣ کردووە کە لەلایەن سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە لەدژی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تۆمارکرابوو، داواکەش تانەی دابوو لە یاسای ژمارە ١٣ی ساڵی ٢٠٢٣ی بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵەکانی ٢٠٢٣، ٢٠٢٤ و ٢٠٢٥.

لەڕاگەیەندراوەکەی دادگای باڵای فیدراڵیدا ئاماژەبەوەکراوە کە ماددەکە نادەستوورییە کە ئەوانیش لە بڕگەکانی ١ی مادەى ١١ و حەوتى مادەى ١٣دا هاتوون و  دادگەی فیدراڵیی عێراق بڕیاریدا بەوەی، خەرجکردنى پشکى هەرێمى کوردستان بە رەزامەندیى سەرۆکوەزیرانى عێراق و یەکلاکردنەوەى کێشەى نێوان هەولێر و بەغدا لە پەرلەمانی عێراق “نادەستوورین.”

هەروەها دادگای باڵای فیدراڵی تانەی نادەستووری بوونی ماددەی (٢/یەکەم/٥/ب) و (١١/دووەم) و (١٢/دووەم/ا،ب،ج،د،ه) ماددەی (١٣/هەشتەم/ب) پرۆژە یاساکەی ڕەتکردەوە.

ئەوەش هاتووە لەئەمڕۆ بەدواوە دادگاکە لێکۆڵینەوە لە دوای ژمارە ١٥٣ی ٢٠٢٣ دەکات کە لەلایەن سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانەوە دژی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران تۆمارکراوە و کە تایبەتە بە تانەدان لە ماددەی ١٣ لە پرۆژە یاسای بودجەی عێراق بۆ سێ ساڵی داهاتوو.

لە کۆبوونەوەکەی دادگای باڵای فیدراڵیدا، بڕیاردرا بە نادەستووریبوونی هەردوو دەستەواژەی (بە ڕەزامەندی سەرۆکوەزیرانی عێراق) لە بڕگەی یەکەمی ماددەی ١١ی یاسای بودجەی عێراق و دەستەواژەی (لەکاتی چارەسەرنەکردنی کێشەکە، پەرلەمانی عێراق بڕیاری پێویست بدات) لە بڕگەی حەوتی ماددەی ١٣ی هەمان یاسا.

کۆشکی سەرۆکایەتی لە سودان وێرانبوو
پێت کۆشکی سەرۆکایەتی لە سودان وێرانبوو
بەریتانیا سزای کارکردن لەسەر کۆچبەران توندتر دەکات
دوات بەریتانیا سزای کارکردن لەسەر کۆچبەران توندتر دەکات
پەیوەندیدار