پشووی فەرمی لە موسڵ راگەیەندرا



بەهۆی ته‌واوكردنی پرۆژه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان، سبه‌ینێ سێشەممە له‌ سه‌نته‌ری شاری موسڵ كرایه‌ پشووی فه‌رمی.

نه‌جم جبوری، پارێزگاری نه‌ینه‌وا لە راگەەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، سبه‌ینێ سێشه‌ممه‌، ٦-١٢-٢٠٢٢، ده‌بێته‌ پشووی فه‌رمی له‌ سه‌نته‌ری شاری موسڵ، به مه‌به‌ستی ته‌واوكردنی پرۆژه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئه‌م پشووه‌ داموده‌زگا خزمه‌تگوزارییه‌كانی شاه‌كه‌ ناگرێته‌وه‌، هه‌روه‌ها داواشی له‌ هاووڵاتییان كردووه‌، هاوكاری تیمه‌كان بكه‌ن به‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی هاتووچۆكانیان له‌ڕێگه‌ی ئۆتۆمبێله‌وه‌ له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی.

ژنێکی تەمەن ٣٧ ساڵ لە زاخۆ کوژرا
پێشت ژنێکی تەمەن ٣٧ ساڵ لە زاخۆ کوژرا
داوا دەكرێت سزاكانی سەر ئێران هەڵبگیرێن
دواتر داوا دەكرێت سزاكانی سەر ئێران هەڵبگیرێن
پەیوەندیدار