بۆ ڕاگرتنی “تیلیگرام” لە هەرێم بڕیار درا



 

پەرلەمانتارێكی كورد لە بەغدا ئاشكرای دەكات، كە بڕیاری ڕاگرتنی خزمەتگوازی تیلیگرام لە ئێستادا هەرێمی كوردستان ناگرێتەوە.

كاروان یاروەیس، ئەندامی لیژنەی گواستنەوە و پەیوەندییەكان لە پەرلەمانی عێراق بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، سەبارەت بە بڕیاری راگرتنی خزمەتگوازی تیلیگرام، لەگەڵ وەزیری پەیوەندییەكانی عێراق و دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی عێراق بەدواداچوونمان کرد و ڕاگرتنی تیلیگرام لەسەر بڕیاری حکومەت بووە و لەئێستادا بڕیارەکە هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە.

ڕاشیگەیاند، هۆکاری ڕاگرتنەکە پەیوەندی بە دزەپێکردنی داتا و بەڵگەنامەی فەرمی دامودەزگاکانی دەوڵەت و خەڵکەوە هەبووە.

ئاماژەی بەوەشكرد، کۆمپانیاکە ئاگادارکراوەتەوە، بەڵام ئامادەنەبووە هاوکاربێت لە ڕاگرتن و چارەسەرکردنی دزەپێکردنەکە، بۆیە لەبەر پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی و ئاسایشی کۆمەڵایەتی بڕیاردراوە تیلیگرام کۆت و بەند بكرێت.

 

ڕووسیا بۆ ئۆکراینا” پێویست بە دانوستان ناکات و دەبێت چۆک دابدەیت”
پێشت ڕووسیا بۆ ئۆکراینا” پێویست بە دانوستان ناکات و دەبێت چۆک دابدەیت”
خاوەنی خەڵاتی درەوشاوەترین عەقڵ خەڵکی سلێمانییە
دواتر خاوەنی خەڵاتی درەوشاوەترین عەقڵ خەڵکی سلێمانییە
ەیوەندیدار