كۆمسیۆن بڕیارێكی دیكەی بۆ هەڵبژاردن دەركرد



 

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق وادەی تۆمارکردنی پارت و هاوپەیمانێتییەکانی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان بۆ ماوەی 24 کاتژمێری دیکە درێژکردەوە.

داود سەلمان خزر، بەڕێوەبەری ڕێکار و ڕاهێنانی کۆمسیۆن لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، “ژمارەی ئەو حزبانەی تا ئێستا تۆمارکراون 303 حزبە، هەروەها 37 هاوپەیمانی، لەنێویاندا 24 هاوپەیمانی نوێ و 13 هاوپەیمانی کۆن”.

ئاشكراشی كردووە، ژمارەی ئەو دەنگدەرانەی داتاکانیان نوێکردۆتەوە 482 هەزار و 432 کەس بووە، لەو ژمارەیەش نێرینە 249 هەزار و 551 کەس و ژمارەی مێینەش 232 هەزار و 881 کەس بووە، هاوکات ژمارەی ئەو کەسانەی تۆمارکراون کە لە ساڵی 2005 لەدایکبوون 48 هەزار و 854 کەس بوون.

جەختیشی كردەوە، سبەی دوو شەممە وادەی كۆتایی هاتنی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەرانە و هاوكات وادەی تۆمارکردنی پارت و هاوپەیمانێتییەکانی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان تاوەكو 8ی مانگ درێژكراوەتەوە.

وەزارەتی پەروەردە بۆ تاقیكردنەوەی پۆلی 12 ئاگادارییەك بڵاودەكاتەوە
پێشت وەزارەتی پەروەردە بۆ تاقیكردنەوەی پۆلی 12 ئاگادارییەك بڵاودەكاتەوە
دواکەوتنی دابەشکردنی مووچە سەیرانگاکانی چۆڵ کردووە
دواتر دواکەوتنی دابەشکردنی مووچە سەیرانگاکانی چۆڵ کردووە
ەیوەندیدار