بە هۆکاری نادیار سەدان دۆنم لە سلێمانی سووتا



سەدان دۆنم پوش و پاوان و دارستانی سنووری پارێزگای سلێمانی سووتا و پۆلیسی دارستانیش دەڵێت هۆکارەکەی نادیارە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و پاراستنی ژینگەی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئاگرێك لە سنووری گوندەکانی (زەید عومەر و داری زاین)ی سەر بەقەزای قەرەداغ کەوتەوە و بووە هۆی سووتاندنی نزیکەی ٣٠٠ دۆنم پوش و پاوان و دارستانی سروشتی.

ئەوەشی خستەڕوو کە پۆلیسی دارستانی قەرەداغ بە هاوکاری هاووڵاتییانی سنوورەکە توانییان لە ماوەی سێ کاتژمێردا ئاگرەکە کۆنترەۆڵ بکەن.

پۆلیسی دارستانی سلێمانی ڕاشیگەیاند، تا ئێستا هۆکاری ئاگرەکە نادیارە و لێکۆڵینەوەش لەوبارەیەوە دەستیپێکردووە.

سنووری قەزای چەمچەماڵ بۆردومان کرا
پێشت سنووری قەزای چەمچەماڵ بۆردومان کرا
دواتر بەڕێوەبەرایەتییەکی سلێمانی دەرگای دامەزراندنی کردەوە
ەیوەندیدار