پەروەردە لەسەر دواخستنی تاقیكردنەوەكان بەهۆی پەتاوە ڕوونكردنەوە دەدات



بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی بڵاوبوونەوەی جۆرە پەتایەك لە نێو باخچەیەكدا، تەواوی باخچەكە مۆڵەتیان بۆ ماوەی چەند ڕۆژێك پێدراوە تا چاك دەبنەوە، دەشڵێت: “بەفەرمی هیچ داواكارییەكمان بەدەست نەگەیشتووە داوای دواخستنی تاقیكردنەوەكان بكات بەهۆی پەتاوە”.

بەناز ڕەمەزان، بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە نێو باخچەیەكی ساوایان، پەتایەك بڵاوبووەوە و مۆڵەت دراون تا هەموو چاك دەبنەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەپێی بڕیاری پەروەردەی گشتی سلێمانی، هەر خوێندنگە یان ناوەندێكی خوێندن پەتای تێدا بوو ئاگاداریان بكەنەوە و ڕێكاری پێویست دەگرینەبەر .

وتیشی،”لیژنەیەكی تەندروستیان هەیە سەردانی ئەو ناوەندانە دەكەن، كە پەتایان تێدا بڵاودەبێتەوە و ئەوان بڕیار دەدەن، كە پێویستی بە وەرگرتنی مۆڵەت هەیە لەو ناوەندەدا، هەر حاڵەتێكی لەو شێوەیە ڕووبدات ئاگادار دەكرێینەوە”.

ڕاشیگەیاند، هیچ ئامار و داتایەكمان لە ناوەندەكانی خوێندن بەدەست نەگەیشتووە، كە پەتا تێیدا تەشەنەی كردبێت و یەكێتی مامۆستایانیش بەفەرمی هیچ داوایەكی لەئێمە نەكردووە لەبارەی دواخستنی تاقیكردنەوەكانەوە.

لە بۆشایی ئاسماندا چۆن مامەڵە لەگەڵ تەرمی كەشتیوانێكی كۆچكردوو دەكرێت؟
پێشت لە بۆشایی ئاسماندا چۆن مامەڵە لەگەڵ تەرمی كەشتیوانێكی كۆچكردوو دەكرێت؟
لە مانگێكدا لە سلێمانی نزیكەی 24 هەزار منداڵ نەخۆش كەوتوون
دواتر لە مانگێكدا لە سلێمانی نزیكەی 24 هەزار منداڵ نەخۆش كەوتوون
ەیوەندیدار