لە مانگێكدا لە سلێمانی نزیكەی 24 هەزار منداڵ نەخۆش كەوتوون



بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لەماوەی مانگی ڕابردوودا نزیكەی 24 هەزار منداڵ لە نەخۆشخانەی منداڵانی فێركاری د.جمال احمد ڕشید چارەسەركراون و زیاتر لە 3 هەزار منداڵیش داخڵی نەخۆشخانەكە كراون.

بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بەپێی ئامارێك، كە بڵاویكردۆتەوە، لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لە نەخۆشخانەی منداڵانی فێركاری د.جمال احمد ڕشید 23 هەزار و 430 منداڵی نەخۆش لە هەردوو بەشی دەوامی بەیانیان و بەشی ڕاوێژكاری نەخۆشخانەكە بینراون و سەرجەمیان چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە 3 هەزار و 61 منداڵ-یش داخڵ كراون.

هەر بە بەپێی ئامارەكە لە نەخۆشخانەی منداڵانی فێركاری د.جەمال ئەحمەد ڕەشید 219 منداڵ لەبەشی بەدخۆراكی و 239 منداڵ لەبەشی تیشك و دەمار و 146 منداڵ لەبەشی ڕاهێنانەوەی چارەسەری خۆراك بینراون و 937 حاڵەتی هەناسەتوندی تۆماركراوە.

هەر لە مانگی ڕابردوودا لە نەخۆشخانەكەدا 18 هەزار و 80 پشكنینی تاقیگەیی جۆراوجۆر و 314 پشكنینی گەشەی هۆرمۆن و 562 سۆنەر و 80 ئیكۆ و 24 نازور ئەنجامدراوە و 606 تیشك-یش گیراوە.

پەروەردە لەسەر دواخستنی تاقیكردنەوەكان بەهۆی پەتاوە ڕوونكردنەوە دەدات
پێشت پەروەردە لەسەر دواخستنی تاقیكردنەوەكان بەهۆی پەتاوە ڕوونكردنەوە دەدات
پۆتین هاوڕەگەزبازی قەدەغە دەكات
دواتر پۆتین هاوڕەگەزبازی قەدەغە دەكات
ەیوەندیدار