ئۆکراینا کەشتییەکی گواستنەوەی ڕوسیای تەقاندەوە



بەبەکارهێنانی فرؤکەی بێ فڕۆکەوان ئۆکراینا هێرشی کردە سەر کەشتییەکی گواستنەوە ڕوسیا و ژووری بزوێنەری کەشتییەکەی لە نزیک نیمچە دورگەی کریمیا بەئامانج گرت و  تەقاندییەوە.

ئاژانسی فیدڕاڵی گواستنەوەی دەریایی ڕوسیا ڕایگەیاند، کەشتی گواستنەوەی “SAG” لەلایەن بەلەمێكەوە لە نزیک نیمچە دورگەی کریمیا هێرشیکراوەتە سەر و بەهۆیەوە زیان بەر ژووری بزوێنەرەکانی لای ڕاستی کەشتییەکە کەوتووە.

لەو بارەیەوە ئاژانسی تاسی فەرمی ڕوسیا بڵاویکردەوە، ناوەندی فریاکەوتنی دەریایی ڕایگەیاندووە، کەشتییەکی گواستنەوە هێرشیکراوەتە سەر و زیانی بەرکەوتووە و دوو کەشتی دیکە بۆ راکێشان و هێنانەکەناری کەشتی گواستنەوەکە گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی لەلایەن میدیاکانی ئۆکرایناوە بڵاوکراوەتەوە، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئۆکراینا هێرشیان کردووەتە سەر ئەو کەشتییەکی ڕوسیا، بەرپرسانی روسیاش ئاماژەیان بەوەکرد، چەند ئەندامێکی تیمی دەریاوانی نێو ئەو کەشتییە بەهۆی تەقینەوەی کەشتییەکەوە برینداربوون.

بەگوێرەی بڵاوکراوەکانی ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز، کەشتییە ڕوسییەکە ڕۆنی بزوێنەری بۆ سوریا گواستووەتەوە لە لیستی سزاکانی ئەمریکادا بووە.

هاوکات چەند زانیارییەکی دیکە جەخت لەوەدەکەنەوە، تەقینەوەی ئەو کەشتییە لە نزیک پردی کریمیا ئەو پردەی روسیا و نیمچە دورگەی کریمیا بەیەکەوە دەبەستێتەوە بووە، بەڵام بەرپرسانی ڕوسیا دەڵێن، “هیچ زیانێک بەر پردەکە نەکەوتووە.”

شەڕی بەندەر و هێرشکردنە سەر کەشتییەکان لە نێوان ڕوسیا ئۆکراینا لەو کاتەوە دەستی پێکردووە کە ڕوسیا لە درێژکردنەوەی ڕێککەوتننامەی هەناردەی دانەوێڵە کشایەوە و لە ئێستاشدا بەردەوام هەردوولا هەڕەشەی هێرشی دەریایی لەیەک دەکەن.

یاسای بودجە جێبەجێدەکرێت
پێشت یاسای بودجە جێبەجێدەکرێت
تەرمی هاووڵاتییەک لە دەریاچەی دوکان دۆزرایەوە
دواتر تەرمی هاووڵاتییەک لە دەریاچەی دوکان دۆزرایەوە
ەیوەندیدار