تەرمی هاووڵاتییەک لە دەریاچەی دوکان دۆزرایەوە



تەرمی یەکێک لەو دوو هاووڵاتیەی دوێنێ لە دەریاچەی دوکان خنکان دۆزرایەوە، ئێستا هەوڵەکانی بۆ دۆزینەوەی تەرمی دووەم بەردەوامە.

سیروان سەرهەد، قائیمقامی دوکان بە  (خەڵک)ی ڕاگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لەلایەن تیمی مەلەوانی و هاووڵاتیانی خۆبەخش تەرمی یەکێک لەو دوو کەسەی کە دوێنێ خنکان دۆزرایەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ئێستا سەرقاڵی گرتنەوەی ئاوی دوکانن، تا بتوانرێت تەرمەکەی دیکەش بدۆزرێتەوە.

ئەو دوو هاووڵاتییە بران و خەڵکی کەرکوکن، کوردن و بەمەبەستی گەشتیاری هاتوونەتە شارۆچکەی دوکان، یەکێکیان بۆ مەلەکردن چووەتە دەریاچەکە پاش دیارنەمانی براکەی بۆ دۆزینەوەی چووەتە ناو دەریاچەکە، بەڵام هەردووکیان خنکاون.

ئۆکراینا کەشتییەکی گواستنەوەی ڕوسیای تەقاندەوە
پێشت ئۆکراینا کەشتییەکی گواستنەوەی ڕوسیای تەقاندەوە
تەقاندنەوەی تاوەرەکانی کارەبا لە عێراق دەستی پێکردەوە
دواتر تەقاندنەوەی تاوەرەکانی کارەبا لە عێراق دەستی پێکردەوە
پەیوەندیدار