هاووڵاتییەک لە شاخ کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا



گەشتیارێکی دانیشتووی شاری هەولێر لە نێوان گەڵی عەلی بەگ لە کانی ماران هەڵدێراو گیانی لەدەستدا.

بەرگری شارستانی سۆران بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاگادارکراینەوە بە بونی روداوێکی هەڵدێران لەنێو گەڵی عەلی بەگ لە کانی ماران کە تیایدا گەشتیارێکی دانیشتوی هەولێر کە لەگەڵ دوو هاوڕێی بەمەبستی گەشت روویان لەوشوێنە کردبوو.

گەشتیارەکە لەدایکبووی ساڵی 1992 ناوی (هێمن مجید عبدالحمید) لەگەڵ دوو هاوڕێی بەمەبەستی گەشت روویان لەم شوێنە کردبوو، بەڵام لەدوای ئەوەی کەوتە خوارەوە گیانی لەدەستدا.

بەرگری شارستانی سۆران دەشڵێت:” تەرمەکەی لەلایەن تیمەکانمان دەرهێنرا و ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سۆران کرا و دواتر نێردرا بۆ پزیشکی دادی لەسۆران”.

لە زمانی ژمارەکانەوە دەردەکەوێت کە داعش دڕەندەترین کۆمەڵکوژیی دەرھەق بە ئێزدییەکان ئەنجامداوە
پێشت لە زمانی ژمارەکانەوە دەردەکەوێت کە داعش دڕەندەترین کۆمەڵکوژیی دەرھەق بە ئێزدییەکان ئەنجامداوە
سبەینێ لەم بەنزینخانانە بەنزینی ٧٥٠ دیناری دابەشدەکرێت
دواتر سبەینێ لەم بەنزینخانانە بەنزینی ٧٥٠ دیناری دابەشدەکرێت
ەیوەندیدار