مەسرور بارزانی جێگری کۆمپانیای سۆمۆی دیاریکرد



وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەپێی رێککەوتنی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق، مەسرور بارزانی بڕیاری دا بە دیاریکردنی د. حەمدی ئیلیاس (حەمدی شەنگالی) بۆ پۆستی جێگری بەڕێوەبەری کۆمپانیای سۆمۆ.

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، “بۆ ئەوەی کۆمپانیای سۆمۆ ڕواڵەتێکی فیدراڵی وەربگرێت و نوێنەری هەرێم لەناو پێکهاتەی بەڕێوەبردنی کۆمپانیاکە ئامادەبێت، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بەڕێز د. حەمدی ئیلیاس (حەمدی شەنگالی)ـی بۆ پۆستی جێگری بەڕێوەبەری کۆمپانیای سۆمۆ دیاریکرد.”

پێشەوا هەورامانی دەڵێت، “دوای رەزامەندیی بەڕێز سەرۆکوەزیرانی عێراق محەممەد شیاع سوودانی، هەر بۆ هەمان مەبەست وەزارەتی نەوتی عێراق فەرمانی وەزاری دەرکرد و ناوبراو لە کۆمپانیای سۆمۆ دەستبەکار بوو.”

 

گەورە تیرۆرستێک کوژرا
پێشت گەورە تیرۆرستێک کوژرا
ڕۆژی یەک شەممە مووچەی  ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت
دواتر ڕۆژی یەک شەممە مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت
ەیوەندیدار