ڤێنیسیا یەکێک لە جوانترین شارەکانی جیهان مەترسی لەناوچوونی لەسەرە



گۆڕانی کەش و هەوای زەوی و تێکچوونی ژینگەی جیهان، بەشێک لە وڵاتان ڕوبەڕووی مەترسی ژینگەیی جدی دەبنەوە،و ڕێکخراوی پەروەردەیی زانستی و کولتووری نەتەوە یەکگرتووەکان (یونسکۆ)، ڕایگەیاند، شاری ڤێنیسیا لە ئیتاڵیا کە لەسەر ئاو دروستکراوە لە لیستی ئەو شوێنانەدایە کە مەترسی لەناوچوونیان لەسەرە.

جوانیی ڤێنیسیا زۆرتره‌ لەوەی گوزارشتی لێبکرێت، ڤینیسیا له‌ڕووی ژینگه‌، بینا و مێژووه‌وه‌ هه‌ر خۆیه‌تی و به‌ته‌نیا، كه‌ناڵگه‌لی ئاو، “گاندالو” ه‌كان (به‌له‌می جوان و بچكۆله‌ بۆ هاتوچۆ) خانوبه‌ره‌ی مێژوویی و شه‌قامی جوان و باریكه‌كانی ئه‌م تاكه‌ شاره‌ بوونه‌ته‌ هۆی هێنانه‌ئارای كه‌شێكی زۆر دڵڕفێن و هەندێک لە نوسەرە بەناوبانگەکان بە شاری ( کەناڵە عاشقانەکان) ناوی دەبەن.

بەگوێرەی بەڵگەنامەیەک کە لەلایەن ڕێکخراوەکەوە بڵاوکراوەتەوە، بەهۆی کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا و گەشتوگوزاری بەکۆمەڵ و گەشەپێدانی شارەکان، شارە مێژووییەکە ڕووبەڕووی مەترسیی زۆر دەبێتەوە.

لیژنەی کەلەپوری جیهانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند؛

  • حکومەتی ئیتالیا پێشکەوتنی پێویستی بەدەست نەهێناوە لە جێبەجێکردنی ڕێوشوێنی پێویست بۆ پاراستنی شارە دێرینەکە.
  • کابینەی نوێی حکومەتی ئیتاڵیا “هاوکار نەبووە لەگەڵ هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی زیانەکانی (ئیکۆسیستەم) پاراستنی ژینگەی ڤینیسیا “.
  • “پسپۆرانی کەش وهەوا لە نزیکەوە چاودێری کاریگەرییە ژینگەییەکانیان لەسەر ژێرخانی دوورگەکەی ئیتاڵیا کرد، و چەندین جار هۆشدارییان دا لە دەرئەنجامەکانی.”

دەنگدان لەسەر دانانی ڤێنیسیا لە لیستی ناوجە مەترسیدارەکان بڕیار لەسەر ڕاسپاردەی یونسکۆ دەدات، لە میانی کۆبوونەوەی ٢١ ڕێکخراوی ئەندامی ئاژانسەکە، کە بڕیارە لە مانگی ئەیلولی ٢٠٢٣ لە پایتەختی سعودیە بەڕێوەبچێت.

 

بۆچی ڤێنیسیا؟

ڕەمەزان حەمزە، پسپۆڕی ژینگە و ڕاوێژکاری سیاسەت و ستراتیژییەکانی ئاو، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیایەکی عەرەبی دەڵێت:

  • بەداخەوە ڤێنیس بووەتە یەکێک لەو ناوچە ناسکانەی کە بەهۆی کاریگەرییە نەرێنییەکانی ژینگە و کەشوهەوا کە لەم چەند ساڵەی دواییدا خراپتر بووە، مەترسی لەسەرە، ئەو ناوچەیەی باکوری ئیتاڵیا کە بە کەناڵە ئاوییە بەناوبانگەکانی و باڵەخانە کۆنەکان و شوێنە دێرینەکانی گەشتیاری و کولتووری ناسراوە، بەهۆی زیانەکانی گۆڕانی کەش و هەوا و پیسبوونی ناوچەکەوە لەمەترسی لەناوچوندایە.

 

  • به هۆی زۆری گەشتوگوزار و فراوانکردنی شار و چالاکییه بازرگانییەکان که پاکوخاوێنی و هەستیاری ناوچەکە لەبەرچاو ناگرن، شارەکه بەهۆی هەڵچوونی ئاستی ئاو و پیسبوونی ژینگە و کەناڵە ئاوییەکانەوە توشی مەترسی وشک بوون و لەناوچوون بوون ، هەروەها شەپۆلی ئاوی بەهێز و لافاو کە لەماوەکانی ڕابردوودا ڕووی لە باشووری ئه وروپا و به تایبه تی ئیتاڵیا کردووه .

سیناریۆکانی لەناوچوونی شارەکە

ڤێنیسیا ساڵانێکە بەدەست گەشتوگوزاری بەکۆمەڵەوە دەناڵێنێت، ساڵانە 25 ملیۆن سەردانکەر بۆ بینینی کەناڵ و جوانی ئەو شارە سەردانی ڤینیسیا یان کردووە هەڵبەت ئەمە پێش پەتای کۆرۆنا بوو.

زانایانی کەش وهەوا هۆشداری دەدەن لەوەی کە ئەگەری هەیە تا ساڵی ٢١٠٠ ڤێنیسیا بە تەواوی ژێرئاو بکەوێت، لافاوێکی پێوانەیی لە ساڵی ٢٠١٩دا ڕوویدا و زیانێکی زۆری بە کڵێسای سانت مارک گەیاند و بۆ ماوەیەکی کاتی شوێنە کولتوورییەکان داخران.

 

لیستی مووچە گۆرا و لیستێکی نوێ بڵاوکرایەوە
پێشت لیستی مووچە گۆرا و لیستێکی نوێ بڵاوکرایەوە
چەند دەستە و وەزارەتێک ناویان لەلیستی مووچەدا نییە
دواتر چەند دەستە و وەزارەتێک ناویان لەلیستی مووچەدا نییە
ەیوەندیدار